Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاری ڕاگرتنی ئینته‌رنێتی په‌سه‌ندكرد

بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆله‌ كۆتاكان درا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كۆبوونه‌ته‌وه‌”.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ گزیكردن له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكان، بڕیاردراوه‌ هێڵی ئینته‌رنێت له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ڕابگیرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ده‌ڵێت “ئه‌و بڕیاره‌ بۆ خولی یه‌كه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ ڕۆژی‌ 27ی‌ 5ـه‌وه‌ تا كۆتایی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، بۆ خولی دووه‌میش له‌ ڕۆژی‌ 11ی‌ ئه‌یلووله‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ “له‌ كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی بۆ 11 كه‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانه‌، هێڵی‌ ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت”.
ساڵانه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ گزی‌ له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم، هێڵی ئینته‌رنێت له‌ ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆله‌ كۆتاكاندا بۆ ماوه‌ی سێ‌ كاتژمێر ڕاده‌گرێت.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاری ڕاگرتنی ئینته‌رنێتی په‌سه‌ندكرد Reviewed by Unknown on 5:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: