Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە‌یانی تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌می قوتابخانە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی سلێمانی دە‌ست پێ دە‌كات

سبه‌ێنێ 14-5-2018 تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆله‌ناكۆتاكان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌شى رۆژئاواش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌،ده‌شڵێت: شانبه‌شانى تاقیكردنه‌وه‌كانیش باخچه‌ى ساوایان و پۆله‌كانى 1و2و3 ى بنه‌ڕه‌تى درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن.
به‌كر محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌شى رۆژئاوا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ 14-5-2018 تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌م بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌ست پێ ده‌كات.
وتیشى:له‌ هه‌فته‌ى رابردووه‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانمانگرته‌به‌ر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌وه‌ك ئاماده‌كردنى پرسیاره‌كانى مامۆستایان له‌ لایه‌ن لیژه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان و كه‌رته‌كان و هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و سبه‌ینێ له‌ كاتژمێر 8:00ى سه‌ر له‌به‌یانى ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌كر محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: باخچه‌ى ساوایان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆله‌كانى 1و2و3 ى بنه‌ڕه‌تى له‌ رۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كاندا درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌وپۆلانه‌ تاقیكردنه‌وه‌یان نیه‌ و  ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌كه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت بۆ ته‌واوكردنى مه‌نهه‌ج.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆى بایكۆت كردنى هۆڵه‌كانى خوێندن له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان راپه‌رین پرۆسه‌ى خوێندن دواكه‌وت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانىش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بریاریدا واده‌ى خوێندن درێژ بكاته‌وه‌ بۆ دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،به‌ڵام له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى له‌ 28-4-2018 تاقیكردنه‌وه‌كانئه‌نجامدرا.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بە‌یانی تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌می قوتابخانە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی سلێمانی دە‌ست پێ دە‌كات Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.