Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی هەولێر خۆی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەم ساڵ ئامادە دە‌كات

پەروەردەی هەولێر خۆی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەم ساڵ ئامادە دە‌كات
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ١٠-٥-٢٠١٨ لەدیوانی پەروەردە بەسەرپەرشتی مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی مامۆستا (سالار کەمال) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن بەوەکالەت لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یەكەمی ئامادەیی و جێگیرییەكانیان كۆبووەوە.
ئەم كۆبوونەوە تایبەت بوو بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆڵی (٩)ی بنەرەتیی و (١٢)ی ئامادەیی بە شێوەیەكی رێكو پێك و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ وەرگرتن و پێدانی پرسیارەكان، هەروەها دانانی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بۆ هێنان و بردنی پرسیارەكان بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاوی خۆی بگات و دواتریش وردبینی بۆ بكرێت و ئەنجامەكان كۆبكرێنەوە.
وابڕیارە تاقیكردنەوەكانی وەزاریی هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی پۆلی ١٢ لە ٢٧/٥/٢٠١٨دەست پێبكەن و لە ١٣/٦/٢٠١٨ كۆتاییان پێدێت، هەروەها تاقیكردنەوەكانی پۆلی ٩ی بنەرەتیی لەبەرواری ٢٨/٥/٢٠١٨ دەستپێدەكات و پێش تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ كۆتاییان پێدێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەی هەولێر خۆی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەم ساڵ ئامادە دە‌كات Reviewed by Unknown on 1:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.