وەزیری پەروەردە: مووچەی مامۆستایان لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، مووچەی مامۆستایان لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت.
پشتیوان سادق ئەمڕۆ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “مامۆستایانی سلێمانی رێگەیان نەدا خوێندنی ساڵێك بفەوتێت بۆیە توانیمان لە هەموو هەرێم تاقیكردنەوەكان پێكەوە دەست پێبكەین”.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی مامۆستایان لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت.
ئەو وتانەی پشتیوان سادق لەكاتێكدایە، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، له به‌غداوه 317 ملیار دیناری دیكه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشتووه به وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام خشته‌ی مووچه راناگه‌یه‌ندرێت.
تا ئێستا كه له مانگی شه‌ش نزیك ده‌بینه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی سێی رانه‌گه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌كاتی خۆیدا پاره له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: