Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌فه‌رمی ڕۆژێك پشووی ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی به‌فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10ی 5ی 2018 كرده‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، كه‌ په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، “رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ی 5 ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه‌ پشووه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كرایه‌ پشوو به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 12ی 5 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌فه‌رمی ڕۆژێك پشووی ڕاگه‌یاند Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.