له رهمهزاندا ئهم چوار رێنماییه جێبهجێكه و تهندروستی خۆت بپارێزه
لە مانگی رەمەزاندا پێویستە رێنماییە پزیشكییهكان لەیادناکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ رۆژوودا پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان بکەین.
چوار رێنمایی گرنگ بۆ رۆژووانان:
1-پێویستە لە شەودا بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، بەڵام ئاگاداربە لە کاتی ژەمە خۆراکیەکاندا نابێت، بەڵکو لەنێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێودا، بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە و کرداری هەرس چالاکبێت.
2-رۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم راهێنانی وەرزش ئەنجام بدە، لایەنی کەم 30 خولەک، دوای دوو کاتژمێر تێپەڕین بەسەر خوانی ئێوارە.
3-لەدوای بەربانگ بەشێوەیەی زۆر نان مەخۆ، بەجۆرێک قورسایی بچێتە سەر گەدەت، بەڵکو بڕێکی ئاسایی، دواتریش میوە و چەرەس بخۆ، هاوکات بە هێواشی بیخۆ و دوای نانی ئێوارەش راستەوخۆ مەخەوە.
4-پسپۆڕان رێنوێنی رۆژووگران دەکەن کە دووربکەونەوە لە خواردنەوە گازیەکان، بەتایبەت لە پارشێواندا، چونکە بڕێکی زۆر شەکر و کالۆری تێدایە، زیاتر تینو دەبیت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: