Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پڕفرۆشترین جۆری مۆبایل لە جیهاندا دیاریکرا

بەپێی نوێترین ڕاپۆرت دواین مۆبایلی کۆمپانیای “ئەپڵ” خستووەیەتە بەردەست بەکارهێنەرانی لە جۆری “ئایفۆن “X لە نیوەی یەکەمی بڵاوکردنەوەیدا توانیویەتی ببێتە پڕفرۆشترین جۆری مۆبایل بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی “سی ئێن بی سی” ئینگلیزی.

توێژینەوەیەک کە ماڵپەری ” strategyanalytics” بڵاویکردووەتەوە، مۆبایلی جۆری “ئایفۆن “X پڕفرۆشترین بووە ، بەجۆرێک لە سێ مانگی یەکەمیدا نزیکەی ١٦ملیۆن دانە لەم جۆری مۆبایلە فرۆشراوە، کە ئەمش وادەکات بە پلەی یەکەم بێت لە ڕیزی پڕفرۆشترین جۆری مۆبایل بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨.

ئایفۆن٨ توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت١٢.٥ ملیاری لێ فرۆشراوە، دواتر ئایفۆن٨ پڵەس کە ٨.٣ ملیاری لێ فرۆشراوە، پاشان ئایفۆن٧ دێت کە ٥.٦ ملیاری لێ فرۆشراوە.

لەدوای ئەمان مۆبایلی کۆمپانیای “چاومی” دێت کە پلەی پێنجەمی وەرگرتووە، نزیکەی ٥،٤ ملیاری لێ فرۆشراوە.

مۆبایلی کۆمپانیای “سامسۆنگ”ی کۆریای باشور بە پلەی شەشەم دێت کە ئەویش گالاکسی ئێس ٩ پڵەسە نزیکەی ٥.٣ ملیاری لێ فرۆشراوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هۆکاری ئەم جیاوازی نرخە دەگەڕێتەوە بۆدرەنگ خستنە بازاڕی هەندێک لە جۆری مۆبایلەکان، کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا هاتووە، ئەگەری هەیە لە چەرەکی دووەم و سێیەمی ساڵی ٢٠١٨ ژمارەکان زیاتر بەرزببنەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پڕفرۆشترین جۆری مۆبایل لە جیهاندا دیاریکرا Reviewed by Unknown on 5:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.