Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تۆمارێکی دەنگی هەمووانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە

تۆمارێکی دەنگی بڵاوکراوەتەوە کە وشەیەک دەخوێندرێتەوە کە بەشێک لە کەسەکان بە “لۆرێڵ” گوێبیستی دەبن و ئەوانی دیکەش بە وشەی “یانی” دەیبیستن ئەوەش مشتومڕی لەنێوان بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایتییەکاندا دروستکردووە.

تۆمارە دەنگییەکە سەرەتا لەلایەن کەسێکەوە بەناوی ڤلۆگەر کڵۆی فیڵدمان لە تویتەر بڵاوکرایەوە و پرسیاری ئەوەی کردبوو “چیت گوێ لێدەبێت؟ یانی یاخود لۆرێڵ؟” ئەوانەی گوێبیستی تۆمارەکە بوون وەڵامی جیاوازیان هەبوو، شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیاش هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە.

پۆپی کرەم زانا لە تاقیگەی دۆڵبی لە ئەمریکا باس لەوەدەکات “ئەو کەسانەی کە فریکوێنسی بەرز یان بەرزی مامناوەند بە بەهێزی دەبیستن ئەوا گوێیان لە وشەی ‘یانی’ دەبێت، هەروەها ئەوانەی کە فریکوێنسی نزمتر لە گوێیاندا زاڵە ئەوا وشەی ‘لۆرێڵ’ دەبیستن”.

کرەم ئاشکرایکردووە کە هۆکاری دیکە هەیە لەپشت بیستنی هەریەک لە وشەکان، وەک ئەوەی چۆنیەتی وەرگرتنی دەنگ بە پێی تەمەن و ڕەگەزی کەسەکە دەگۆڕێت.

وتیشی زمان و دیالێکتی کەسەکەش کاریگەری لەسەر چۆنیەتی شیکردنەوەی دەنگەکە هەیە، لەلای کەسەکە ئەو دەنگە نزیک دەبێتەوە لە دەنگێکی ئاشنا بە ژینگەکەی و تێگەیشتنی کەسەکان بۆ دەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگانەی لە ڕابردوودا بیستوونی.

کرەم لە کۆتاییدا وتوویەتی کە تۆمارەکە خۆی وشەی “لۆرێڵ” ە بەڵام ئەویش یەکێکە لەو کەسانەی کە بە “یانی” دەیبستێت هەرچەندە کە دەزانێت کە “یانی” نیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

تۆمارێکی دەنگی هەمووانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە Reviewed by Unknown on 5:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.