Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەیانی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمی یە

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی یەكشەممە 13-5-2018 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە”.

راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە رۆژی شەممە 12ـی ئایار لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 13-5-2018ـی كردە پشوو”.

بەیانی رۆژی شەممە 12-5-2018 پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و باشووری كوردستان دەستیپێكرد و کۆمیسیۆنیش رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەیانی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمی یە Reviewed by Unknown on 2:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.