Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابیە‌كی كۆلێژی كشتوكاڵ ڕۆژێك پێش ئاھە‌نگی دە‌رچوونی سووتا بە‌داخە‌وە‌

کۆچکردوو (هەتاو.ع) تەمەن 23 ساڵ، لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی دەیخوێند
هەتاو لە پۆستێكدا لە ئەكاونتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی “ئافرەت چەندە پڕئازار بێت، هێشتا ئاوازێكی ماوە بیژەنێت)، بەڵام بەبێ هیچ دەنگ و هاوارێك، رۆژێك پێش ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی لە زانكۆ، ئاگر لە جەستەی بەربوو.

(هەتاو.ع) تەمەن 23 ساڵ، خەڵكی شارۆچكەی كەلار، لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی دەیخوێند، ئەمساڵ دوا قۆناغی خوێندنی بوو، لەگەڵ هاوڕێكانی خۆیان ئامادە كردبوو وێنەی دەرچوونی دواقۆناغیان لە زانكۆ بگرن، بەڵام هاوڕێكانی بەبێ‌ ئەو وێنەیان گرت، چونكە هەتاو رۆژێك پێشتر لە رووداوێكی تەمومژاویدا سووتا.

(ش.ع) كە خوشكی گەورەی هەتاوە، لەبەر دایكە پیرەكەی بەبێدەنگی فرمێسكی دەباراند و دەیگوت “ئاواتی دایكم ئەوەبوو بە جلی دەرچوون لە زانكۆوە بیبینێ، بەڵام قەدەر نەیهێشت”.

هەتاو كچی بچووكی ماڵ بوو، بۆیە لەلایەن كەسوكارەكەیەوە زۆر خۆشەویست بوو، خوشكەكەی دەڵێت “هەتاو زۆر سادە و نازدار بوو، ژوورەكەی پڕبوو لە یاری و بووك و ‌ورچ”.

(ش) باسی ساتی سووتانی خوشكەكەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “ئەو رۆژە كاژێر هەشتی بەیانی خۆم لە خەو هەڵمستاند تاوەكو خۆی ئامادە بكات بۆ ئەوەی بچینە سلێمانی، چونكە رۆژی دواتر ئاهەنگی دەرچوونی بوو، هەستا و هەتا دەموچاویشی شووشت ئاگام لێی بوو، دواتر رۆیشتم، دایك و باوكم نانی بەیانییان دەخوارد، لەپڕ ماڵمان پڕ بوو لە ئاگر، هەتاو هەموو گیانی ئاگر بوو، هەر لە ماڵەوە گیانی دەرچوو”.

رێژەی سووتانەكەی 100% بووە، ئەو خوشكەی دەڵێت تەنیا هۆكار شۆرتی كارەبا بووە، خوشكەكەم هیچ كێشەیەكی نەبوو، جلێكی زەرد و رەشی بۆ رۆژی ئاهەنگی دەرچوونی ئامادە كردبوو، زۆر دڵخۆش بوو”.

بەڵام هەتاو لە زۆربەی وانەكانی دەرنەچووە، ئەمەش گومانی لای پۆلیس دروستكردووە كە رووداوەكە بەڕێكەوت نەبووبێ‌. عەقید لەمیعە محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی گەرمیانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە (رووداو)ی گوت: “دوای ئاگاداركردنەوەمان لە حاڵەتێكی سووتانی كچێكی زانكۆ دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد. بەگوتەی كەسوكارەكەی، كچەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە سووتاوە، بەڵام ئێمە گومان دەكەین رووداوەكە خۆسووتاندن بووبێت بە نەوت، رەنگە بەهۆی دەرنەچوونی بووبێت لە زۆربەی وانەكانی”.

هاوڕێیەكی زانكۆی ئەو كچە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت “هەتاو كچێكی زۆر بە هەست و خۆشەویست بوو، شەیدای شیعر و رۆمان بوو، هیچ كاتێك رەشبین نەبوو، بەڵام لە زۆربەی وانەكان كەوتبوو، كاتێك باسی ئاهەنگی دەرچوونمان دەكرد مات دەبوو، دەیگوت دەترسم دەرنەچم و نەتوانم ئاهەنگی دەرچوونەكەم لەگەڵ ئێوە بێت، ئێمەش دڵنەواییمان دەكرد و پێماندەگوت دوای ئاهەنگەكە بە باشی خۆت بۆ  تاقیكردنەوەكان ئامادە بكە دڵنیابە دەردەچیت، ئێستاش سەرم لە مەرگی سوڕماوە و هەرگیز بڕوا ناكەم خۆی سووتاندبێت”.

بە گوتەی خوشكە گەورەكەی، لە دووەم رۆژی پرسەكەیدا و لە زاری هاوڕێكانیەوە زانیویانە كە هەتاو لە وانەكانی كەوتووە، چونكە لەلای ئەوان باسی نەكردبوو.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

قوتابیە‌كی كۆلێژی كشتوكاڵ ڕۆژێك پێش ئاھە‌نگی دە‌رچوونی سووتا بە‌داخە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 10:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.