پاسێكى قوتابیان وە‌رگە‌ڕا به‌وهۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار ده‌بێت
- ئه‌مڕۆ10-5-2018 له سه‌ر رێگاى كه‌لار _ خانه‌قین مینى پاسێكى قوتابیان وە‌رگە‌ڕا به‌وهۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار ده‌بێت كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاراسته كه‌وتووه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوى كردووه‌ته‌وه: بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەسەرڕێگای کەلار + خانەقین ونزیک گوندی سەوزبڵاغ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مینی پاص وە‌رگە‌ڕا کەخوێندکارانی زانکۆی خانەقینی دەگواستەوە.
راشیگه‌یاندووه: لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه و هەشت خوێندکاربرینداربوون و بریندارەکان دانیشتووی هەریەکە لە سەید سادق و پێنجوێن و چەمچەماڵ وکەلاریان تێدایە.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیشى كردووه‌ته‌وه: لەئێستادا چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ بریندارەکان دەکرێ و یەکێکیش لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
پاسێكى قوتابیان وە‌رگە‌ڕا به‌وهۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار ده‌بێت
Reviewed by Unknown
on
11:36:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: