Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ساڵی ڕابردوو بە 20 قوتابخانەی ئەھلی ھەولێر لە2711 قوتابی791قوتابی دەرچوون؟کێ دەڵێ باشن بیسەلمێنە

ساڵی ڕابردوو بە 20 قوتابخانەی ئەھلی ھەولێر لە2711 قوتابی791قوتابی دەرچوون؟کێ دەڵێ باشن بیسەلمێنە

ھەموو شەڕێکی قوتابخانە ئەھلیەکان لەسەر ئەنجامی وزاریە دە فەرموو ئەوە ئەنجامیان بە گشتی من ئەوەم لایە بە بەڵگە بزانم تۆ چیت لایە ئەگەر دەڵێ ی قوتابخانەی ئەھلی باشە،

بە بەڵگە و داتا ببینە ئەنجامی قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر لە وزاری چۆنە؟ئەی ھاوار ساڵی ڕابردوو تەنھا لە قۆناغی پۆلی12 لە 2711 قوتابی بەس بەشی زانستی کارەساتە 791 قوتابی لە کۆی 20 قوتابخانە بە خولی یەکەم دەرچوون 1920 قوتابی بۆ خولی دووەم جگە لە مانەوەی زیاتر لە 1000 قوتابی بۆ ساڵی دووەم

باشە پەیجی پۆلی12 بۆ دەمێکە باسی قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر دەکات؟و ڕاستیەکان ئاشکرا دەکات!ئامانجی چی یە؟

خۆشەویستان و بەڕێزان و خوێنەران؟تکایە ھەموو ووتەکان بخوێنەرەوە و بڕیار بدەن!

ڕێزی پێ پایانمان بۆ سەرجەم خاوەن قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر.ئەم قسانە بۆ تەشھیر و ناوھێنانی ھیچ قوتابخانەیەک نیە ڕووی ئێمە لە ھیچ قوتابخانەیەک نیە بە گشتی باسی واقع و ناخی سەرجەم قوتابخانە ئەھلیەکان دەکەین کە ساڵانێکە لە ژێر پەردەی شاراوە کاردەکەن کەس نەبووە داتای لابێت و ڕاستیەکان بڵێت بەڵام لە سەرووی ھەموو شتێک ئێمە کارمان بە باڵەخانە و باخچە و یاریگای قوتابخانە ئەھلیەکان نیە چونکە ھەر دیکۆڕاتێکی قوتابخانە پەیوەندی بە ئاستی زانستی قوتابخانەکەوە نیە بەڵکو ئەمانە ماددین خاوەن پڕۆژە بە مەبەستی سەرەنج راکێشان دروستی کردووە؟باسی واقع دەکەین ڕاستی دەردەخەین؟ڕاستە ئێمە پارێزەر و داکۆکیکەر نین بەڵام زۆر جار پیاسە کردن لەگەڵ ووشەی ڕاستی خۆشە؟باشە بۆ قەلب و دڵت بە ڕاستی تێک دەچێت؟ئەگەر دەزانی ئەم ووشانە ڕاستین ئاسایی بە بیخوێنەرەوە و تەواو ئەگەر دەزانی راستیش نین فەرموو بە بەڵگە ڕاستی بکەرەوە بۆمان!ساڵی ڕابردوو بە ھەموو قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر 2711 قوتابی زانستی ھەبوو بە بەڵگە و بە داتا لامانە ساڵی ڕابردوو 20 قوتابخانەی ئەھلی ھەبوو واتا بە ھەموویان 2711 قوتابیان ھەبوو لەم ڕیژەیە 791 قوتابی بە خولی یەکەم دەرچوون 1920 قوتابی کەوتنە خولی دووەم لەم 791 قوتابیەی دەرچوون 208 قوتابی معدەلی 90 تا 99 ی ھێناوە 201 قوتابی معدەلی 80 تا 89 ی ھێناوە169 قوتابی معدەلی 70 ھەتا 79 ی ھێناوە 213 قوتابی معدەلی50 تا 69 ی ھێناوە ئێستا دەتوانی بڵێ ی بەم ھەبوو قوتابخانەی ئەھلیانە لە  2711 قوتابی کە بەشداری تاقیکردنەوەی وزاریان کرد 791 قوتابی ناجح بوون ئایا باشن یان خراپ ئەم رێژەیە زۆرە یان کەم  ئایا دەکاتە ریژەی چەند لە سەد نزیکەی 25% ئایا ئەمە کارەساتە یان نا؟بۆ نایەی مقارنەی بکەین بە قوتابخانە حکومیەکان بزانین کامە باشترن؟کەچی قوتابخانە حکومیەکان بە چارەگی ئەھلیەکان بە خۆیان ھەڵنادەن و گرینگی بە باڵەخانە و دیکۆر نادەن خۆت وەڵامی خۆت بدەوە حکومی لێرە باشترە یان ئەھلی داماو بە بەڵگە بە داتا بە دەرەجەی معیاری بە ھەرچی تۆ دەیڵێ ی حکومی باشترە؟ھەمووکات حکومی لە ئەھلی باشترە ناتوانی نکۆڵی بکەیت چونکە ئەنجامی وزاری سەنگ و بەھای قوتابخانەی ئەھلی دەردەخات؟ھەر قوتابخانەیەکی ئەھلی ئەنجامێکی باشی لە وزاری ھەبوو بۆ نموونە لە کۆی 500 قوتابی 400 قوتابی 90 بەرەو سەری ھێنا ئەوە پاڵەوانە ئەوە یەکەمی ساحە و مەیدانە بەڵێ دەبێ قوتابخانەی ئەھلی ئاوا بێت ئێمە کارمان بە ئەنجامی وزاریە نەک دیکۆڕات و سەقف سانەوی و سپلیت و کاکە چی لە دیکۆرات بکەم کاتێک باوکی قوتابیەک ئەمڕۆ دەی ووت کچەکەم لە قوتابخانەیەکی حکومی بردە ئەھلی لە پۆلی11 معدەلی 98 بوو ووتمان زیاتر دەھێنێت دەیبەینە ئەھلی ووتی کەچی لە ئەھلی 68 ی ھێنا ساڵی پار ووتی ھەر 7 مامۆستای لە کە مەکتەبە ئەھلیەکە وانەیان پێ دەووت ووتی لەماڵەوەش ھەمان مامۆستام بۆ گرت ووتم کچی من ھی طب عامە بەڵام بەداخەوە بە 68 بۆمان ھاتەوە؟ئینجا ئەوە یەک نموونە لە ھەزار ئەم دایک و باوکانەی ھەمان ئەم کارەیان بەسەر ھاتبێت ئێستا بەم قسانە دەزانن کە وایە یان نا ئەوەیە مەئساتی جەنگی دیکۆڕ؟کاکە بەس من نیم باسی قوتابخانەی ئەھلی بکەم؟ھەموو ئەم دایک و باوکانەی مناڵەکانیان لە قوتابخانە ئەھلیەکانن باش باش دەزانن؟سەرەتا جۆرێک بوون دوای گۆڕان؟لە واقع ھەڵمەیە کەس ناتوانێ بڵێ قوتابخانە ئەھلیەکان خراپن؟وایە خراپ نین بەڵام زۆر باشیش نین؟وایە تاک تاکە قوتابی زیرەک لە قوتابخانە ئەھلیەکان ھەیە ساڵانە نمرە دەھێنن بەڵام لەماڵەوە مامۆستای ھەر 7 وانەی ھەیە؟بە تەحەداوە ئەم قوتابیانەی بەم ساڵانەی دوای چوارەمی ھەرێم و پێنجەمی ھەرێم بوون لە قوتابخانە ئەھلیەکان ھەموویان لەماڵەوەش مامۆستایان ھەبوو؟ڕاستە قوتابی ئازادە مامۆستا دەگرێت یان نا؟بەس پرسیارەکە ئەوەیە کە تۆ قوتابخانەیەکی ئەھلی ھەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی پێویستت بە مامۆستای تر نەبێت بەس بۆچی مامۆستای تر دەگریت ئەی بۆ چووی بۆ ئەھلی ڕەنگە بڵێ ی نمرەم دەوێت ئۆو کەواتە تۆ نمرەی زیاترت دەوێت وایە؟پۆلی12 تموحە!ئینجا قوتابخانەی ئەھلی تاک تاکە قوتابی زیرەکی تێدایە بەڵام بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن؟مەعقولە لە 2711 قوتابی 208 قوتابی 90 بەرەو سەرەوە بھێنێت؟وەڵامت چی یە؟ئەزیزم ئەمڕۆ خەڵکانێکی وەک ئێمە چاوکراوە بووینە ڕاستە ساڵانی پێشوو کەس داتای نمرەی لانەبوو کەس نەیدەزانی ئەم قوتابخانە ئەھلیانە باشن یان خراپ بەڵام ئێستا بەڵگە ھەیە داتا ھەیە شەرم لە کەس ناکات کەسێک ھەیە پەردەی شاراوەی قوتابخانە ئەھلیەکان ھەڵبداتەوە نیشانی خەڵکی بدات فەرموو ئەمانە ئەنجامەکانیان وایە خۆیان ھەرگیز داتای خۆیان بڵاوناکەنەوە؟کام قوتابخانە ھەبووە ساڵانە بڵی خەڵکی کوردستان خەڵکی ھەولێر ئێمە 300 قوتابیمان ھەبووە فەرموو نمرەی ھەر 300 تیان بە خودا شتی وانەبووە؟بۆچی خاوەن قوتابخانەیەک یان بەڕیوەبەرەکەی داتای نمرەکانی ساڵانە بڵاوناکاتەوە بۆ؟چونکە ھیچ کەسێک ئامادە نیە خراپیەکانی خۆی نیشان بدات؟بەس باشەکانی نیشان دەدات؟قوتابخانە ھەیە بەس نمرە بەرزەکانی خۆی عەرز دەکات بابە ئەی معدەلی 50 یەکانت ئەی دەرنەچووەکانت ئەی قۆپیە چیەکانت بۆ باسی ئەوانیش ناکەیت دەبڵێ ئەوەندە باشین و ئەوەندەش خراپین؟کە قوتابخانەیەکی ئەھلی دەکرێتەوە ئەگەر 400 قوتابی ھەبوو بەلایەنی کەمی دەبێت 300 قوتابی نمرەی بەرزی لێ بێت بۆ نموونە 90 سەروو ئینجا دەکاتە نسبەی 70% ئەوە زۆر باشە بەس قوتابخانەیەک 400 قوتابی ھەبوو 50 قوتابی 90 بەرەو سەری ھێنا توخوا خۆت بڵێ دەکاتە 20% ئایا ئەمە قوتابخانەی ئەھلی یە یان کارگەی ساخ کردنەوەی قوتابی تەمبەڵە؟باشە کە تۆ لە 400 قوتابی 50 قوتابیت باشە ئەی 350 قوتابیەکەی تر چین؟خەوتوون یان ئاگایان لە وانە نەبووە کاتێک مامۆستا شەرحی کردووە؟ئەل موھیم بەڕێزان ئەم ووتانەی سەرەوە ھەموو ڕاستین ئەگەر حەزت لە راستی یە لایکی بکە؟ئەگەر خزم و کەست یان تۆ لە قوتابخانەیەکی ئەھلی و زانیشت قسەکان ڕاستە و قەلبت پێ تێک چوو ئاسایی وەری بگرە؟چونکە ئەگەر منیش لە شوێنی تۆ بم ڕاستیەکانم پێ بڵێن دڵ گران دەبم و ھەمان باری دەروونی تۆم بەسەر دادێت؟یاسای ڕاستی وایە ئاوی پیاڵەکەی تاڵە بە ھەموو کەس ناخورێتەوە بەس ئافەرین بۆ ئەم کەسەی بزانێت ئەمە ڕاستی یە و ئاوی ناو پیاڵەکە بخواتەوە؟بەھیوام قوتابخانە ئەھلیەکان کاریان بە ئەنجامی وزاری بێت زۆر داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر قسەکانمان دڵ گرانی کردبن بەس کورتەیەک بوو لەسەر قوتابخانەی ئەھلی بە گشتی سوپاس

خولی ھاوینەی سەنتەری پۆلی12 ھەڵبژێرە چونکە تاکە سەنتەری مۆدێرن و بێ لایەنە فەرموو07507556666_07507335555 زانیاری زیاتر بزانە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ساڵی ڕابردوو بە 20 قوتابخانەی ئەھلی ھەولێر لە2711 قوتابی791قوتابی دەرچوون؟کێ دەڵێ باشن بیسەلمێنە Reviewed by Unknown on 1:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.