Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕانكاری له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی12ئاماده‌یی ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی تایبه‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ئاماده‌ ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مساڵ له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو دوو تاقیكردنه‌وه‌ كراوه‌.
كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: رێنمایی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی له‌وه‌زاره‌ت ئاماده‌كراوه‌، ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یاخود راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردن، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان بكرێت.

وتیشی: “رێنماییه‌كان هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووه‌، به‌ڵام ته‌نها گۆڕانكاری كه‌ له‌ڕێنماییه‌كاندا كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكان رۆژ نا رۆژێك ده‌كرێت، واته‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو هه‌فته‌ی دوو تاقیكردنه‌وه‌ كراوه‌”.

راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵیش له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هێڵی ئینته‌رنێت ده‌بڕدرێت و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆئه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت ببڕن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

گۆڕانكاری له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی12ئاماده‌یی ده‌كرێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.