Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پە‌یامێكی بە‌پە‌لە‌ ئاراستە‌ی قوتابیانی پۆلی12ی ئامادە‌یی و پۆلی9ی بنە‌ڕە‌تی دە‌كرێت

په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی ئاماده‌یی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كان، به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش هۆشداریده‌داته‌ خوێندكاران كه‌ هه‌ركه‌سێك كارتی‌ تایبه‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كان (هه‌ویه‌)ی پێنه‌بێت، مافی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ نابێت.

نوره‌دین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌كنیكی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ نیشتیمانی بۆ قۆناغی‌ 9ی بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی ئاماده‌یی ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌كانه‌وه‌ پێناسی‌ تایبه‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ نیشتمانیان بۆ ئاماده‌ده‌كرێت و ڕۆژانه‌ به‌و (هه‌ویه‌)یه‌ ده‌چنه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌وه‌”.

وتیشی‌:”له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌كانه‌وه‌ وێنه‌ی خوێندكار وه‌رده‌گیرێت و  ئه‌و كارته‌ بۆ هه‌ردوو قۆناغی‌ 9ی بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی ئاماده‌یی دروستده‌كرێت و بۆ خوێندكارانی‌ ده‌ره‌كی به‌شداریش له‌تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌كانه‌وه‌ دروستده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”پێویسته‌ خوێندكاران وێنه‌ی‌ خۆیان بده‌نه‌ ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌كه‌یان تاوه‌كو ئه‌و كارته‌یان پێبدرێت، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كان كارته‌كه‌ به‌خوێندكاران ده‌درێت و پێی ده‌چنه‌ تاقیكردنه‌وه‌وه‌”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “ئه‌گه‌ر خوێندكارێك خۆی كه‌مته‌رخه‌می كردو وێنه‌ی‌ نه‌بردو هه‌ویه‌ی‌ بۆ دروستنه‌كرا، ئه‌وا مافی به‌شداریكردنی‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ كۆتایی ساڵدا نابێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پە‌یامێكی بە‌پە‌لە‌ ئاراستە‌ی قوتابیانی پۆلی12ی ئامادە‌یی و پۆلی9ی بنە‌ڕە‌تی دە‌كرێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 3:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.