Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو پرسیارانەی بەر لە هاوسەرگیری پێویستە لە خۆتی بکەیت

بەر لە چوونە نێو ژیانی هاوسەرگیری و هەڵبژاردنی کەسێک کۆمەڵێک پرسیار پێویستە لە خۆت بکەیت تا دڵنیا بیت لە سەرکەوتنی هاوسەرگیرییەکە و بەردەوام بوونی.

 تا  بزانیت ئامادەیت بۆ ئەو هاوسەرگیرییە یاخود نا، بۆ مانەوە بە دڵخۆشی و بەردەوام بوون پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەیت.

ماڵپەڕی ” boldsky” ئەو پرسیارانەی خستووەتە ڕوو تا بزانیت ئامادەیت بۆ هاوسەرگیری یاخود نا.

١.ئایا ئامادەم بۆ هاوسەرگیری؟

  ئەمە گرنگترین و سەرەکیترین پرسیارە پێویستە لە خۆتی بکەیت، پێویستە بزانیت تۆ ئامادەیت بۆ ڕووداوە قورسەکانی هاوسەرگیری و گۆڕانی ژیانت.

٢.ئایا من ئەو کەسەم دەوێت؟

 کاتێک کەسێک هەڵدەبژێریت بۆ هاوسەرگیری پێوسیتە دڵنیا بیت لە هەڵبژاردنەکەت و دڵنیا بیت لە خۆشەویستیت بۆ ئەو کەسە.

٣.چی وایکردووە ئەو کەسە هەڵبژێرم؟

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە هاوسەرگیری سەرکەوتوو دەکات، پێویستە بزانیت بۆچی ئەو کەسە هەڵدەبژێریت ئایا خۆشتدەوێت یاخود هۆکارێک هەیە، ئەگەر هۆکارێک هەیە ئایا ئەو هۆکارە نابێتە هۆی تێکچوونی هاوسەرگیرییەکە؟

٤.دەتوانم بۆ هەمیشە لەگەڵ ئەم کەسەدا بم؟

  بەردەوام بوونی ژیان بە خۆشی و ناخۆشییەکانیەوە لەگەڵ کەسێکدا سەختە بۆیە پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە هاوسەرت توانای بەردەوامی هەبێت لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکاندا.

٥.هەموو شتەکانی ئەم کەسەم بە دڵە؟

پێویستە دڵنیا بیت لەوەی ئەو کەسە بە هەموو بارودۆخەکانییەوە قبوڵ بکەیت و جیاوازییەکانت پێ ئاسایی بێت.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو پرسیارانەی بەر لە هاوسەرگیری پێویستە لە خۆتی بکەیت Reviewed by Unknown on 5:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.