پەروەردەی مەخموور:تاقیکردنوەکانی کۆتایی خولی دووەم بەڕێوەچوو
لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارامدا رۆژی شەمە ڕیکەوتی ( ٢٨-٤-٢٠١٨) لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور وەکوسەرجەم پەروەردەی گشتی هەولێر، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی-خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بەڕێوەچوو،لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور بەیاوەری سەرپەرشتیارانی پەروەردەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەکەش و هەوای تاقیکردنەوەکان و ئامادەکارییەکان سەردانی چەند قوتابخانە هۆڵێکی ئەزمونەکانیان کرد .
شیاوی باسە تاقیکردنەوەکان لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕیوەچو و هەمو ئامادەکاریەکی پێشوەختە بۆ قوتابیان و مامۆستایان ئامادەکرابو،لە سەردانەکانیدا بەڕیوبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندوبون و ئامادەکارییەکانیان ..
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
پەروەردەی مەخموور:تاقیکردنوەکانی کۆتایی خولی دووەم بەڕێوەچوو
Reviewed by Unknown
on
10:29:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: