گۆڕانكارى له شێوازى وه‌رگرتنى خوێندكاران ده‌كرێت، له زانكۆ و په‌یمانگاكان
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ساڵى نوێى خوێندن، پێداچوونەوە بە سیسته‌مى وەرگرتنى خوێندكاران دەکرێت، له زانكۆ و په‌یمانگاكان، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌ك ئێستا سه‌رقاڵى كاره‌كانه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە سیسته‌مى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان و لیژنەى باڵاى وەرگرتن، له‌گه‌ڵ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەته‌وه.
یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاندووه، كارى سه‌ره‌كى لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه به سیسته‌مه‌كه بریتى ده‌بێت، لە پێداچوونەوە بە سیسته‌مى وەرگرتنى خوێندکاران بەشێوەکانى (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل)، لە تەواوى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم بە حکومى و تایبەتەکانەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لیژنەکە لە هەنگاوى یەکەمدا سەرنج و تێبینى و زانیارییەکانى لە کەسانى پسپۆڕ کۆکردووه‌تەوە و، لەهەمان کاتیش‌دا سەرنج و تێبینی لە تۆمارى خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆ وەرگیراوە.
لێژنەى پێداچوونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومى و تایبەتەکان لە ١٤-١-٢٠١٨ پێکهات، دواى (٣) مانگ کارکردن راپۆرتى خۆیان پێشکەش کرد، بڕیارە لە کۆتاییدا راپۆرت و پێشنیازەکانیان بەمەبەستى چاکسازى و گۆڕانکارى لە سیستمى وەرگرتن بڕیارى پێویستى لەوبارەیەوە بدرێ.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: