Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە پلانی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات

وەزارەتی پەروەردە شێوازی دانانی پلانی ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات و بەڕێوەبەری گشتی پلان لەو وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: دوای تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، پەروەردە كۆبوونەوەیەكی فراوان، یان كۆنفرانسێك دەكات و پلانی ساڵی داهاتوو دادەنێت.
یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی پلان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: هەرچەندە وەكو وەزارەتی پەروەردە پلانی پێنج ساڵەمان هەیە، بەڵام دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و دەرچوونی ئەنجامەكان، وەزارەت كۆبوونەوەیەكی فراوان یان كۆنفرانسێك دەبەستێت و تێدا تاوتوێی پلانی ساڵانە دەكات.
وتیشی: “بڕیارەكان لەبارەی پڕۆسەی خوێندن لەسەر بنەمای پێشنیازی پەروەردەی گشتی پارێزگاكان و راپۆرتی سەرپەشتیارەكان دەدرێت، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی بكەین، چونكە لەهەر وانەیەك لاواز بین، دەبێت لەپلانی ساڵی داهاتوودا چارەسەری بۆ دابنرێت”.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە پلانی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.