Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەپێناو هاوسەرگیری، واز لە خوێندن مەهێنە

لەنێوانی خەون بینین بە هاوسەگیرییەوە وەک کیژێک، خواستت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەت بە باشترین پلە، تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت و نازانیت بڕیار لە کامیان بدەیت، یان ئایا دەتوانیت هەردووکی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدەیت، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەکان هەرگیز ناتوانیت هەردووکی بە یەکسانی بایەخ پێبدەیت، هەربۆیە باشترە پێش بڕیاردان ئاگاداری ئەم خاڵانە بیت:

1-خۆشەویستی هەستێکی جوانە، بەڵام رەنگە لە تەمەنی هەرزەکاریدا بەرێگایەکی هەڵەدا بتبات، چونکە خوێندن چەکی سەرەکیە بۆ ئەوەی متمانەت بەخۆت هەبێت و بتوانیت کەسایەتی خۆت دروست بکەیت، هەربۆیە باشترە خوێندنەکەت لەپێش بێت.

2-وازهێنان لە خوێندن و هەڵبژاردنی ژیانی هاوسەرگیری، تووشی کێشەی دەروونیت دەکات، چونکە تەمەنت هێشتا زۆری ماوە و بێ بەش دەبیت لە زۆر بەشی ژیان و چێژبینین، کە لەدوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری قورسە بەدەستهێنانی، هەربۆیە ئەگەر لەسەرەتاشەوە باشبیت، پاش پێنج ساڵ هەست بە خەمۆکی دەکەیت.
3-رووبەرووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، بە نمونە پەروەدەکردنی منداڵ کە هێشتا قورسە بۆ تۆ، دروستبوونی ناکۆکی لەنێوانی خۆت و هاوسەرەکەت، کە ناتوانیت چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە، بەهۆی کەم ئەزموونیتەوە، جگە لەوەی لەرووی تەکنەلۆژی و زانستییەوە دوادەکەویت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

لەپێناو هاوسەرگیری، واز لە خوێندن مەهێنە Reviewed by Unknown on 11:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.