Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە پەیامێك لەبارەی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكاتەوە دواناخرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، پشووی رۆژانی شەمەی خوێندنگەكان لادەبات و بڕیاریش دەدات لە پشووە فەرمییەكان دەوامی ئاسایی بكرێت، وتەبێژی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكان و لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەڕۆین كە تاقیكردنەوەكان لە 28ی 4ی 2018دا دەكرێت.

مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: پڕۆسەی خوێندن لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێكردۆتەوەو سەرجەم پشووەكانیش بەپشووی سبەینێشەوە هەڵگیراوە، سەرباری ئەوەش پشووی رۆژانی شەممەش لابراوەو دەوامی خوێندنگەكان هەیە.

وتیشی: “بڕیاری لابردنی پشووەكانیش تاوەكو تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم، كاری پێدەكرێت”.

وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی رەتیكردەوە تاقیكردنەوەكان لەڕۆژی 28ی نیسانی 2018ەوە بۆ 14ی 5ی 2018 دواخرابێت، وتی: “تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكانەوە نەدراوە، ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەش لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكان، بەهەڵە لێكدوانەوەی بۆ كراوە، ئەگەرنا تائێستا پێشنیازەو نەبووە بەبڕیار”.

راشیگەیاند: “تائێستا لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەڕۆین كە تاقیكردنەوەكان لە 28ی 4ی 2018دا دەكرێت، ئەگەر زانیمان فریای تەواوكردنی پڕۆگرام ناكەوین، ئەوكاتە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرپەرشتیارەكان دەكرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە پەیامێك لەبارەی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكاتەوە دواناخرێت Reviewed by Unknown on 12:11:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.