Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایان دواین هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ‌شكاندنی بایكۆت ڕاگه‌یاند

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌سه‌ر داواكاری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ خوێندنگاكان له‌ سبه‌ینێوه‌ و هۆشداریان له‌ فه‌وتاندنی‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن، هه‌ڵوێستیان ئاشكراده‌كه‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ بایكۆت بشكێنن.

له‌باره‌ی شكاندنی بایكۆت و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان له‌سبه‌ینێوه‌ 3ی 4ی 2018، عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناڕازی مامۆستایان له‌سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند”تائێستا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی و خۆپیشاندانی خۆرسكانه‌ مامۆستایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درێژه‌ به‌ بایكۆت بهێنرێت تا ئه‌و كاته‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌”.

وتیشی”دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵی خوێندن دواناخرێت و خۆزگه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش دڵنیایی نه‌دایه‌ كه‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ موچه‌ ده‌درێت، چونكه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ته‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و و ته‌نانه‌ت وه‌زیری داراییش نییه‌”.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سیستمی پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌وه‌ سبه‌ینێ بایكۆت ده‌شكێنین، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوا له‌مامۆستایان ناكه‌ین بایكۆت بشكێنن، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌گه‌ری فه‌وتاندنی‌ ساڵێكی خوێندن.

هاوكات، رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی هه‌مان ئه‌نجومه‌ن، به‌SNNی‌ راگه‌یاند”به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ناتوانێت بڕیاری‌ شكاندنی‌ بایكۆتی‌ مامۆستایان بدات، چونكه‌ مامۆستایان بایكۆتێكی‌ خۆرسكانه‌یان كردووه‌، ئێمه‌ش ناتوانین سازش له‌بڕیارێكی‌ خۆرسكانه‌ بكه‌ین”.

وتیشی‌”ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم گره‌نتی پێدانی موچه‌ له‌هه‌ر 30 رۆژجارێك بدات نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی”.

رونیشیكرده‌وه‌: ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و گرنتییه‌ بدات، هه‌ركاتێك حكومه‌تیش ئه‌و گرنتیه‌ی‌ پێداین كه‌ مانگی‌ جارێك موچه‌مان پێده‌دات ئه‌وكات هه‌ڵوێستی‌ دیكه‌مان ده‌بێت، بۆ ئێستاش له‌بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه‌ خوێندنگه‌كان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایان دواین هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ‌شكاندنی بایكۆت ڕاگه‌یاند Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.