Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی گشتی هەولێر بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە ٢٨\٤ ئەنجام بدرێت

سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە بەرواری (١٠-٤-٢٠١٨)، كۆنفرانسی (وادەی دواخستنی ئەزموونەكانی پۆلە ناكۆتاكان) لەشاری هەولێر بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەئامادەبوونی بەرێوەبەری قەزاكان و ژمارەیەكی بەرچاو لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی سنووری پەروەردەی قەزاكان بەرێوەچوو.

مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەلێدوانێکدا رایگەیاند لەمیانی ئەو كۆنفرانسە یەك رۆژەدا، كە لەهۆلی پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی بەرێوەچوو، تیشك خرایە سەر ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی ئەزموونەكانی پۆلە ناكۆتاكان، لەوبارەیەوە بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان راو بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی و دواتر بە تێكرای ئامادەبووان بڕیاردرا كە تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێت و دوانەخرێت،واتە ٢٨\٣\٢٠١٨ ، ئەنجام بدرێت وەکو پێشووتر کە بەڕێوەبەڕایەتی گشتی ئەزموونەکان ئەم وادەیان دەست نیشان کردبوو .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی گشتی هەولێر بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە ٢٨\٤ ئەنجام بدرێت Reviewed by Unknown on 3:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.