Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کاتی خوێندنەوە بەیاننامەیەکدا گریا

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەترسی هەیە لەسەر پەککەوتنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و لە بەیاننامەیەکیشدا بە چاوی گریانەوە داوای کرد لە مامۆستایان بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و سبەى دەست بەدەوامى خوێندن بکەنەوە .

بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی خوێندن و بایکۆتی مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش دڵشاد عومەر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تیایدا داوای لە مامۆستایان کرد سبەى دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ بایکۆت و خۆپیشاندان درێژەى کێشاو لە ئێستادا چەند ڕۆژێکى کەم ماوە بۆئەوەى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ تەواوبێت.

جەختى لەوەشکردەوە، دەزانین هۆکار ئێمە و ئێوە نین بەڵام لەئێستادا مەترسى هەیە لەسەر فەوتانى ئەمساڵى خوێندنى خوێندکاران.

ئاماژەى بەوەشدا، دەستکاریکردنى پاشەکەوتى موچە ئەنجامى ئەو هەوڵ و خەباتە مەدەنییە بوو کە ئێوە دەستان پێکردووە و پێویستە بەرزبینرخێنن.

مامۆستایان و فەرمانبەران لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دژ بە سیستمى پاشەکەوتى موچە دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى کردووە و داواى لابردنى سیستمى پاشەکەوت دەکەن



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کاتی خوێندنەوە بەیاننامەیەکدا گریا Reviewed by Unknown on 5:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.