پە‌روە‌ردە‌ی سلێمانی بڕیاری دا دە‌رگای قوتابخانە‌كان بكرێتە‌وە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا له سبه‌ینێوه ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكرێته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن”ئه‌گه‌ر تاهه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای خوێندنگه‌كان نه‌كرێته‌وه، خوێندنی ئه‌مساڵ دواده‌خرێت” و له‌په‌یامێكیشدا بۆ مامۆستایان ده‌شڵێن: گه‌ر حكومه‌ت به‌رده‌وام نه‌بێت له‌باشتركردنی موچه، ئه‌مجاره پێش ئێوه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری SNN ئاماده‌ی بوو، رایگه‌یاند: ئه‌مه دوا كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌بێت له ئه‌مساڵی خوێندندا، چونكه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ماوه‌ته‌وه له لێواری هێڵی سووره، بۆیه وه‌كو ئه‌ركێكی مێژوویی كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیار بده‌ین و داوا له‌مامۆستایان ده‌كه‌ین بایكۆت بشكێنن و ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی SNNدا، وتیشی”له‌دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی ده‌ومی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی ساڵانامه‌ی خوێندنی گۆڕیوه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكانی بۆ رۆژی 14ی 5ی 2018 دواخستووه”، هاوكات له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تریشدا ده‌رباره‌ی سزادانی مامۆستایان له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی بایكۆت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ڕوانین له كاركردنمان له ساڵانی رابردوودا مامۆستایان هه‌ڵوێستمان ده‌زانن و روونه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، هۆشداریشیدا كه”ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌ی داهاتوو بایكۆت نه‌شكێنرێت و ده‌رگای خوێندنگه‌كان نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه خوێندنی ئه‌مساڵ دواده‌خرێت و ئه‌ژمار ناكرێت”.
دڵشاد عومه‌ر، دڵنیایی به مامۆستایانیش دا كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر (30) رۆژ جارێك موچه دابه‌شده‌كات.
لای خۆشیه‌وه، مامۆستا سه‌ردار حه‌مه‌ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دووكان بهSNNی راگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 2ی 4ی 2018، بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌خوێندنگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی دراوه، چونكه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه.
وتیشی”له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه له‌سبه‌ینێوه كۆتایی به‌بایكۆتی ده‌وام بهێنرێت و ده‌رگای خوێندنگه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا بكرێته‌وه‌و ده‌وامی ئاسایی ده‌ستپێبكاته‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: