Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سوودەکانی فێربوونی زمانی بیانی بۆ منداڵان

سوودەکانی فێربوونی زمانی بیانی و زمانی دووەم بۆ منداڵان زۆرن بەڵام وەک لە ماڵپەڕی بی بی سیدا هاتووە، گرنگرتینیان ئەمانەن کە لە خوارەوە خراونەتەڕوو.

١-فێربوونی زمانی نوێ یارمەتی گەشەسەندنی مێشکی منداڵ دەدات:
توێژینەوەی فراوان سەبارەت بە سوودەکانی فێربوونی زمانە بیانییەکان بۆ منداڵان ئەنجامدراوە، ساڵی ٢٠٠٩ لێکۆڵەرانی خوێندنگەی نێودەوڵەتی توێژینەوە پێشکەوتووەکانی شاری تریستە لە ئیتاڵیا تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر دوو گروپ لە منداڵانی تەمەن ٧ مانگە لەو بوارەدا ئەنجامداوە.
گروپی یەکەم هەر لە سەرەتای لەدایکبوونیانەوە بە دوو زمان هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا کراوە و گروپی دووەم بە یەک زمان، کە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کاردانەوەی مێشکی منداڵانی گروپی یەکەم خێراتر بووە.

٢-فێربوونی زمانی نوێ دەبێتە هۆی زیاتر پێشکەوتنی منداڵان لە قۆناغەکانی خوێندن لە خوێندنگە و زانکۆدا:
توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فێربوونی زمانی نوێ ئەگەری سەرکەوتنی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکانی خوێندنگە بەرزدەکاتەوە. بەپێی تاقیکردنەوەیەک کە لەسەر ١٧ هەزار خوێندکاری ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی بەردەوام زمانی بیانی دەخوێنن، نمرەی بەرزترینیان لەو تاقیکردنەوانەدا بەدەستهێناوە کە بۆ چوونەناو زانکۆکانی وڵاتەکەیان پێویستییان پێیەتی.

٣-فێربوونی زمانی بیانی دەبێتەهۆی پێشکەوتنی شارەزاییەکانی منداڵ لە زمانی دایک:
پێشتر دەوترا فێربوونی زمانی بیانی منداڵان تووشی سەرلێشوان دەکات بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون، ئەو منداڵانەی دوو زمان فێر دەبن، لە تاقیکردنەوەی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە زمانی دایکییانەوە هەیە، سەرکەوتنی باشتر بەدەست دەهێنن.

٤-فێربوونی زمانی بیانی توانای بیرکردنەوەی منداڵان لە دەرەوەی چوارچێوەی خۆیان بەهێزتر دەکات:
ئەو منداڵانەی دوو زمان یاخود زیاتر دەزانن، دەتوانن لە چەندین ڕوانگەوە سەیری بابەتێک بکەن و ڕێگەچارەی بنیاتنەر و لە دەرەوەی چواچێوەی بابەتەکە بدۆزنەوە.
ساڵی ٢٠٠٩ کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن زانینی چەند زمانێک دەتوانێت گەشە بە تواناکانی داهێنان و شارەزاییەکانی تاک بدات بۆ چارەسەرکردنی بابەتە جۆراوجۆرەکان.

٥-زانینی زمانی بیانی هەلی کاری زیاتر بۆ منداڵان دەرەخسێنێت:
ئەمڕۆ کە زیاتر لە هەموو کاتێکیتر، لە بوارەکانی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و وەرگێڕان و گەشتیاری و بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، هەلی کاری نوێ ڕەخساوە کە پێویستی بەو کەسانەیە کە لانیەکەم زیاتر لە یەک زمان دەزانن.

٦-فێربوونی زمانی دووەم هەستی هاوکاری و هاودەردی منداڵان بەرزدەکاتەوە:
لێکۆڵەرانی زانکۆی شیکاگۆ لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایانکرد ئەو منداڵانەی بە دوو زمان یاخود زیاتر هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکرێت، باشتر دەتوانن لە ڕوانگەی کەسانی ترەوە هەست بە بابەتەکان بکەن و بیانبینن.
بە واتایەکی تر فێرکردنی زمانی دووەم یارمەتی ئەوە دەدات کە منداڵان باشتر هەست بە کەموکوڕی کەسانی تر بکەن، لێیان تێبگەن و پەیوەندییان لەگەڵدا دروست بکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

سوودەکانی فێربوونی زمانی بیانی بۆ منداڵان Reviewed by Unknown on 9:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.