Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەك گۆڵەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكاتە پرسیارێكی خەیاڵی فیزیایی و وانەی لەسەر دەخوێنن

هەمووان سەریان لەم گۆڵەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سووڕماوە، هێشتا کاردانەوەکانی گۆڵەکەی کریستیانۆ لە بەرامبەر یۆڤێنتۆس بەردەوامن، هێشتا زۆرن ئەوانەی شۆكی ئەم گۆڵە بەری نەداون.
گۆڵەکەی کریستیانۆ خەریکە دەبێتە وەکو لۆگۆیەکی بازرگانی لێدێت، بووەتە هێمای سەر درێسی و پێڵاو و هاندەرانی ریال مەدرید رۆژانە باسی دەکەنەوە.
گۆڵەکەی دۆن ئەوەند بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، لە زانکۆیەکی لیبیا مامۆستایەکی زناکۆ لە کۆلێژی زانست لە پرسیارێکی فیزیایی سوودی لێ بێنیوەی، ئەو مامۆستایە داوای دۆزینەوەی خێرایی شووتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کاتەکەی کردووە.
کەناڵی 6ی ئیسپانیش لە بەرنامەیەکیدا لەبارەی گۆڵەکەی کریستیانۆ رایگەیاندووە، جەمپەکەی کریستیانۆ لە باڵای کەسێکی ئاسایی بەرزتر بوو.
لەبەر ئەوەی کریستیانۆ لە تەمەنی 33 ساڵیدا ئەو گۆڵەی تۆمارکرد، وای لە میدیا ئیسپانییەکان کردووە لێکۆڵینەوە لە جەستەی ئەو گۆڵکارەی چامپیۆنزلیگ بکەن و لە نهێنی پیرنەبوونی کریس بکەن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا دوای گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی رایگەیاندووە، جەستەی کریستیانۆ لە جەستەی یاریزانێکی ئاسایی ناچێت، رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە رێژەی چەوری لە جەستەی دۆن تەنیا %7 دەبێت، لە کاتێکدا رێژەی چەوری لە جەستەی یاریزانێکی ئاسایی %10 بەرەو سەرەوەیە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکراشیکردووە، یاریزانێکی 23 ساڵان %46ی جەستەی ماسووڵکەیە، کەچی کریستیانۆ سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 33 ساڵانە، کەچی زیاتر %50ی جەستەی ماسووڵەکەیە و بەردەەوامی ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە لەسەر راهێنانی لەشجوانی وایکردووە، کریستیانۆ هەر بە گەنجی و بەهێزی بمێنێتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵەکەی بە جوانترین گۆڵی کاروانی وەرزشی خۆی دەستنیشانکردووە، دایکیشی دوای گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی گوتی کوڕەکەم شانازێت پێوە دەکەم، چونکە لەسەر لاکێشەوی سەوز وەڵامی ئەو کەسانەت دایەوە کە پێیانوایە تۆ پیر بووی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایەك گۆڵەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكاتە پرسیارێكی خەیاڵی فیزیایی و وانەی لەسەر دەخوێنن Reviewed by Unknown on 10:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.