Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری دارایی: ئەم هەفتەیە لیستەکانی دابەشکردنی مووچە ئامادە دەکەین

وەزیری دارایی و ئابووری ڕای گەیاند لە دوو ڕۆژدا لیستی مووچەی وەزارەتەکان بە سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتکردنی مووچە ئامادە دەن. بەڕێوەبەری گەنجینەیەکی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای کرد کە رێنمایی پێویستیان پێ دراوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بەپێی سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتی مووچە دابەش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/4/2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەکان ئەنجامی دا، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کرد: ”سەرجەم گەنجینەکان لەپێناو دەربازبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتن بەم بارە ناهەموارەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم مووچەخۆران، ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو، سەرجەم ئەو لیستانەی پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت بۆ گونجاندنی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکەی مووچە، پێداچوونەوەی پێدا بکەن“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەگەڵ وەزیرانی پەروەردە و تەندرووستی گفتوگۆی کردووە، تاوەکوو لیستەکانی وەزارەتەکانیان بنێرنە وەزارەتی دارایی. داواشی لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد کە لیستەکانی دابەشکردنی مووچە بنێرن.

ڕێباز حەملان ئاشکرای کرد کە بڕێک پارەیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە پێگەیشتووە، بەڵام کەمترە لەو ٣٧٥ ملیار دینارەی کە بڕیار بووە مانگانە پێیان بدرێت. گوتیشی: ”چاوەڕێی ٣١٧ ملیارەکەی بەغدا و ٢٥ ملیار دینارەکەی ئەمریکییەکان دەکەین“.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزیری دارایی: ئەم هەفتەیە لیستەکانی دابەشکردنی مووچە ئامادە دەکەین Reviewed by Unknown on 5:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.