Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆبوونەوەی فراوانی بەڕیوەبەری قوتابخانەکان و بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو

سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە (٢٣\٤\٢٠١٨) لە هۆڵی قوتابخانەی کەندێناوەی کچان لە ناحیەی دیبگە،مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی  پەروەردەی مەخموور بەیاوەری مامۆستا عبدالخالق نوری سەرپەرشتیاری یەکەم و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەی مەخموور ،لەگەڵ سەرجەم بەڕیوەبەری قوتابخانەکان کۆبوونەوە .

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئامادەکاری بوو بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی (2017_2018)پۆلە ناکۆتاکان کە بڕیارە ٢٨\٤\٢٠١٨ لە سەرجەم قوتابخانەکانی پەروەردەی مەخموور و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت،سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور تێبینی و رێنمای نوێ درا بە بەڕیوەبەڕی قوتابخانەکان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێت و کەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بۆ قوتابیان بڕەخسێندریت .

لەبەشێکیتری قسەکانیدا بەڕیوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بۆ جارێکیتریش جەختی لە دڵسۆزی و ماندوویەتی بەڕیوەبەڕی قوتابخانەکان و مامۆستایان بەگشتی کردەوە ، سەرەرایی دەیان کۆست و کارەسات و قەیران بەتایبەت دەڤەری مەخموور و دەوروبەری ،زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردوە و پرۆسەی پەروەردەیان بە ئاقارێکی تەندروست گەیاندوە .

مامۆستایان و بەڕێوەبەڕی قوتابخانەکیش لای خۆیانەوە ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدرێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

کۆبوونەوەی فراوانی بەڕیوەبەری قوتابخانەکان و بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو Reviewed by Unknown on 4:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.