Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە سلێمانى و هەڵەبجە و کفری و چەند شارێکی تر گردبوونەوەى بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە

مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەردەم دادگای سلێمانى بەردەوامن لە خۆپیشاندان و مانگرتن، ئەمڕۆش ڕایانگەیاند، بەردەوامدەبن تا هەڵوەشاندنەوە سیستمی پاشەکەوتى موچە.

هاوکات لە ئێستادا لە شارەکانى هەڵەبجە و کفری و چەند شارێکى تریش  مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامن لە خۆپیشاندان.

مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایانگەیاند، ئەوان باوەڕیان بە بەڵێنەکانى حکومەت نییە و لەماوەی ڕابردوودا دەیان بەڵێنى داوە هیچی جێبەجێنەکردووە و بۆیە بەردەوام دەبن.

مامۆستایەکی خۆپیشاندەر دەڵێت، لە ماوەى ڕابردوودا حکومەت وتی هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک موچە دەدەین و کەچی دواتر لە ٤٠ ڕۆژ و ٥٠ ڕۆژ جارێک موچە دەدرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەبێت  و مامۆستایان نەچنەوە هۆڵەکانى خوێندن لەوەدەچێت بڕیارێک کە بە دڵی کەس نیە بدرێت و هۆشداری دایە مامۆستایان و ئەمەش کاردانەوەى لێکەوتەووە.

هەر دوێنێ وەزیری دارایی ڕایگەیاند، داوایان لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بە زووترین کات لیستى موچە بە پێی سیستمی نوێی پاشکەوت ئامادە بکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

لە سلێمانى و هەڵەبجە و کفری و چەند شارێکی تر گردبوونەوەى بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە Reviewed by Unknown on 5:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.