په‌روه‌رده له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.. شێوازه‌كه گۆڕا
په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی روونكردنه‌وه له‌باره‌ی شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ش شێوازی نوێی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: “بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه نه‌دراوه”.
به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، بهSNNی راگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له‌زیانی خوێندكارانه.
وتیشی:” به‌ڵام وه‌كو پێشتر نابێت، كه وانه‌و رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌دوای یه‌كدا دیاری بكرێت، به‌و واتایه‌ی رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو وانه‌كان دیاری بكرێت له‌چوارچێوه‌ی خشته‌یه‌كدا”.
راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی خوێندنگه‌كان، مامۆستایان سه‌رپشك ده‌كه‌ن له رۆژی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه، به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له كاته‌كه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندن.
به‌كر محه‌مه‌د نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و وتی:”له‌دووه‌م هه‌فته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندندا، مامۆستایان ده‌توانن چه‌ند وانه‌یه‌كی نوێی وه‌زری دووه‌م و ته‌نانه‌ت وانه‌یه‌كی وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ خوێندكاران دیاری بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن، دواتر ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌كه”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بڕیاری كۆتایی و ره‌سمی بدرێت، ئه‌وه له‌ڕۆژی 14ی 5ی 2018 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان كه له‌سه‌ر 60 نمره‌یه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: