Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

روونكردنەوە لەبارەی رۆژی تاقیكردنەوەكان لەسلێمانی دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی نزیكی وادەی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەگەڵ رۆژی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەدات و بەرپرسێكی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: هیچ گرفتێكمان بۆ دروستناكات.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەSNNی راگەیاند: لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی نوێنەرانی عیراقدا، جیاكردنەوەی دەنگەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنییەو كاتێكێكی زۆر كەمی پێویستە، بۆیە كۆمسیۆن تەنها لە بەیانی رۆژی 12ی 5ی 2018ەوە تا ئێوارەی ئەو رۆژە، پێویستی بە خوێندنگەكان هەیە وەك بنكەی دەنگدان.

وتیشی:” بۆ رۆژی 13ی 5ی 2018 تەواوی بنكەكانی دەنگدان چۆڵ دەكرێن و رادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكرێنەوە”.

هاوكات، نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی لە پەروەردەی سلیمانی رایگەیاند: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕۆژی 12ی 5ی 2018، هیچ كێشەیەكی تەكنیكی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دروست ناكات، كە بڕیاردراوە لەڕۆژی 14ی 5دا بەڕێوەبچێت.

وتیشی:” پێشتر ئامادەكاریی بۆ تاقیكردنەوەكان دەكرێت و دواتر لەڕۆژی 13ی 5دا تەنها رێكخستنی رەحلەو دیاریكردنی شوێنی خوێندكاران دەمێنێت و ئامادەكردنی ئەوەش كارێكی ئاسانە”.

راشیگەیاند: مەرج نییە هەموو خوێندنگەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە بكرێن بە بنكەی دەنگدان و ناشتوانرێت لەوە زیاتر ئەو تاقیكردنەوەیە دوابخرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

روونكردنەوە لەبارەی رۆژی تاقیكردنەوەكان لەسلێمانی دەدرێت Reviewed by Unknown on 10:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.