Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە وێنە: پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردەوە و پشوی رۆژانی شەممە لابرا

ئەگەرچی دەبوو لە ١٧ ی ١ ى ئەمساڵ پرۆسەی وەرزی دووەمی خوێندنی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ دەستی پێبکردایە،بەڵام پرۆسەکە بایکۆت کرا و دوای فشارێکی زۆر دواجار پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەستیپێکردەوە و بایکۆت شکێندرا. 

 مامۆستایان لە قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری کۆتاییان بە بایکۆتی خوێندن ھێنا و رۆژی رابردوو لەگەڵ ئەمڕۆ دەستیان بە دەوام کردەوە.

ئەگەر چی پێشو تر پشووی رۆژانی شەممە ھەبووە ،بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی خوێندن کە بەھۆی بایکۆتی مامۆستایان فەوتاوە، سەرپەرشتیارانی قوتابخانەکان بڕیاریان داوە ئۆفی شەممان نەمێنێت و دەوام بکرێت. ھەروەھا تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمیش ماوەیەک دواخراون، خۆی کاتی تاقیکردنەوەکان ٢٨ی مانگی چوارە، بەڵام ئەمساڵ کراوەتە ١٤ی پێنج.

 لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیش کە ١٣ ھەزار مامۆستای ھەیە، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان دەستیپێکردووەتەوە. ھەروەھا لە پارێزگای ھەڵەبجەش ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە. 

پێشتر بەپێی رێککەوتنی نێوان مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە سلێمانی، بڕیاردرا دوای وەرگرتنی مووچەیەک بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت، مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و دەست بە دەوام بکەنەوە.

ھەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە ھێشتا ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی و ئەنجومەنی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بایکۆتیان نەشکاندووە و دەڵێن دەیانەوێت بە تەواوی پاشەکەوتەکە لا ببرێت.


بە وێنە: پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردەوە و پشوی رۆژانی شەممە لابرا Reviewed by k on 10:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.