Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى بەڕێوەبەرەکان دەکات

وەزارەتى پەروەردە
گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى بەڕێوەبەرەکان دەکات

ئەوڕۆ ڕێکەوتى ٢٩ى ئەپرێلى ٢٠١٨ى زایینى و بە ئامادەبوونى (د. پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنگرەى پەروەردەیی ساڵى ٢٠١٥ى زایینى، ٢١ بەڕێوەبەرى پەروەردەی کە زیاتر لە ٨ ساڵ خزمەتیان هەبوو، لە پۆستەکانیان بەخشى و لە مەراسیمێکى تایبەتدا ڕێزیان لێ نرا و لە شوێنەکەیان کەسانى دیکە و لەسەر بنەماى پێشکەشکردنى زانیارى کەسى (CV) دانران کە ئەوانیش لە مەراسیمێکى جیادا بەخێرهاتن و هیواى سەرکەوتن و کارى باشیان لێ کرا.

شایەنى باسە ئەمە یەکەم جارە کە وەزارەتى پەرورەدە گۆڕانکارى گەورەى لەم شێوەیە ئەنجام دەدات و لەمەش گرنگتر هەڵبژاردنى ڕێژەیەکى بەرچاوى خانمانە بە ڕێژەى یەک لەسەر چوار بۆ پۆستى پەروەردەى قەزاکان و بڕیاریش وایە ئەم گۆڕانکارییانە بەردوام بن و لە ئایندەیەکى نێزیکدا گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى دیکەى بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانى وەزارەتى پەروەردە ئەنجام بدرێت.

.
.

وەزارەتى پەروەردە
٢٩/٤/٢٠١٨



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى بەڕێوەبەرەکان دەکات Reviewed by Unknown on 8:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.