Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گۆڕانكاریی له‌پلانی ساڵانه‌دا ده‌كات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گۆڕانكاریی له‌پلانی ساڵانه‌دا ده‌كات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم گۆڕانكاری له‌پلانی ساڵانه‌ی خوێندندا ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، پێداچونه‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ره‌نجامی ساڵانه‌ی خوێندن و ڕاهێنان و توانای مامۆستا ده‌بێت.

یوسف عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، “وه‌زاره‌ت له‌پلانیدایه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبدات و له‌ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا پێداچونه‌وه‌ به‌پلانی خوێندنی ساڵی ئاینده‌دا بكات”.

وتیشی‌:”له‌ئێستاشدا نازانرێت گۆڕانكاریه‌كه‌ له‌چ به‌شێكی پلانه‌كه‌دا ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و پێداچونه‌وه‌و گۆڕانكاریه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ره‌نجامی ساڵانه‌ی خوێندن و ڕاهێنان و توانای مامۆستا ده‌كرێت”.

به‌ڕێوبه‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باسی له‌وه‌شكرد، “پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕاپۆرت و تێبینی سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی په‌روه‌رده‌و ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌رده‌گیرێت و كۆده‌كرێنه‌وه‌، له‌ده‌ره‌نجامیشدا پێداچونه‌وه‌و گۆڕانكاریی له‌پلانی ساڵی ئاینده‌ ده‌كرێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گۆڕانكاریی له‌پلانی ساڵانه‌دا ده‌كات Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.