Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا ھەولێر قوتابخانەی ئەھلی(ناحکومی)باشی لێ یە؟ئایا ڕێژەی دەرچوونیان چەندە؟ئایا بازاڕێکن بۆ ساخ کردنەوەی قوتابی تەمبەڵ؟

ئایا ھەولێر قوتابخانەی ئەھلی(ناحکومی)باشی لێ یە؟ئایا ڕێژەی دەرچوونیان چەندە؟ئایا بازاڕێکن بۆ ساخ کردنەوەی قوتابی تەمبەڵ؟

بە کام قوتابخانەی ئەھلی دەوترێت باش؟ئایا قوتابخانە حکومیەکان باشترە یان ئەھلیەکان؟ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر ڕۆژانە دەکرێت کەسێکی ئەکادیمی و ڕاگەیاندکاری پەروەردەیی نیە بێت وەڵام بداتەوە؟

ئایا ئەم مامۆستایانەی لە قوتابخانە ئەھلیەکان دەوام دەکەن جیاوازی ئاستی زانستیان یەکسانە لەگەڵ قوتابخانە حکومیەکان!

ئایا قوتابخانە ئەھلیەکان ھەوڵیان داوە مامۆستای قوتابخانە حکومیەکان ڕابکێشن و بە پارە بیکڕنەوە؟بەڵێ باشە گفتوگۆیەکی زانستی دەکەین؟بەڵام بەر لە ھەموو شتێک جیاوازی بکە لە نێوان دوو ووشە (زەم) و (ڕاستی) زەم واتا باسی شتێک دەکەیت کە وانیە و بۆ شکاندنە بەڵام ڕاستی باشی شتێکی واقع دەکەیت و ھەیە و نکۆڵی و ڕاکردن زەحمەتە لێ ی؟کەواتە ئێمە بە دوای ووشەی ڕاستی دەکەوین؟ئینجا

ئەم ووتانەی ئێستا ھەر ھەمووی ڕاستیە و ڕەنگە خوێندنەوەشی ڕەق بێت؟

چەندین قوتابخانەی ئەھلی لە ھەولێر ھەن فلان و فلان و فلان باشە ناویان ناھێنین؟بەڵام باسی ئاستی زانستیان دەکەین؟ئۆکەی !

کاری ئێمە ئەوەیە ڕووی ڕاستەقینەی قوتابخانە ئەھلیەکان دەربخەین و بەراودی بکەین بە قوتابخانە حکومیەکان بزانین کامیان باشترە؟کە ساڵانێکە ھەزاران خەڵک بە ئاواتی ئەوەن مناڵەکانیان ھەر لە قوتابخانە حکومیەکان بێت یان بینێرن بۆ قوتابخانە ئەھلیەکان؟ ڕۆژانە دەیان نامەمان ئاراستە دەکرێت ناوی قوتابخانەیەکی ئەھلی باش بڵێین بۆ ئەوەی قوتابی لە پۆلی12 بۆی بچێت و نمرەی لێ بھێنێت؟ئێمە بە ھیچ قوتابخانەیەکی ئەھلی لە خۆوە ناڵێین باش،بەڵکو کارمان بە ئەنجامی قوتابخانە ئەھلیەکانە؟بزانین ئەنجامیان چۆنە ئینجا پێوەرێک و چەند ھۆکارێکی تری زانستی دەھێنین تاوەکو شیکردنەوەیەکی بچووک بکەین بزانین بەرھەمی ئەم قوتابخانە ئەھلیانە چی یە و چۆنە؟

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر بەس دیکۆرە واتا رووکارێکی جوان و سەرەنج ڕاکێش بەڵام ناوەڕۆک جۆرێکی تر؟ئەمە پێ ی دەوترێت یاریگامان ھەیە بەس یاریزانمان نیە؟

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر سەیری نمرەکانی پۆلی12 ەیان بکە بە داتا لامانە نمرەیان دەڵێ ی پلەی گەرمای عێراق و بەصرە نەجەفە ئەمە پێ ی دەوترێت ھەرچی خوا دای بە زیاد بێت؟

قوتابخانەی ئەھلی لە ھەولێر ھەیە بە دەرزەن قوتابی ھەیە لە 20 دەرزەن قوتابی 1 دەرزەنی نمرە دەھێنێت دەڵێن یەکەمین ئەمە پێ ی دەوترێت ڕاستە یەکەمن بەس لە 20 دەرزەنی عادی یەک 1 دەرزەنی ئەصڵی یە

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر یەک تۆن ساحێب و خاوەنی ھەیە کە دەچیت قسەیان لەگەڵ بکەیت دەڵێ ببورە مدیرمان لە ماڵێ نیە؟ئەمە پێ ی دەوترێت ماڵی بێ خاوەن سەرت دەخوات؟

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر سەیری ڕێکلامەکەی بکەی عەجایب دەبی؟بەڵام دوای مانگێک دەوام کردن و پارە وەرگرتن لە قوتابی ئەکتیڤی ئەم قوتابخانەیە بەرەو دابەزین دەچێت ئەمە پێ ی دەوترێت بەنزینی سوپەرمان نەمایە و بە بەنزینی بێجی ش ناڕۆین؟

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر بە دەفتەر پارە لە بەردەم مامۆستا زیرەک و پسپۆرەکانی قوتابخانەی حکومی ڕوو دەکەن توخوا توخوا وەرە قوتابخانەکەی ئێمە بەس وەرە گەشت و سەیران و چیت بوێ بۆت دەکەین بەس وەرە تکایە؟ ئەمە پێ ی دەوترێت سواڵ کردنی زانست بە موسەقەفی؟

قوتابخانەی ئەھلی ھەیە لە ھەولێر ھەرچی قوتابی زانکۆ بووە و فاشێل بووە و ساقیت و مێ خواز بووە لە زانکۆ دوای تەخەروجی بووە بە مامۆستا لەوێ ھەر ڕۆژە و داوای لە قوتابیەکی کچ کردووە ھاوکاری دەکات بە بیانووی خوێندن و دەیان پەیوەندی ژێر بە ژێر لەگەڵ قوتابی کچ دروست دەکات و ھەڵیان دەخەڵەتێنی؟ئەمە پێ ی دەوترێت ھەم زیارەت و ھەم توجارەت؟

با بەس بێت ووتەی تر زۆرە ئەمانە زەم نین ئەمانە ڕاستین بۆیە قبوڵ کردنی ھەندێک زەحمەت دەبێت ئەگەر ھاتوو خۆت خاوەنی ئەم قوتابخانەیە بیت یاخود خزم و کەست قوتابخانەی ئەھلی بەڕێوە ببات؟

بەڕێزم ئەم ووتانەی سەرەوە ھەمووی ڕاستین ئەمانە دڵۆپێک بوون لە دەریایەک دەپرسی باشە؟کام قوتابخانەی ئەھلی لە ھەولێر باشە؟

دڵنیابە قوتابخانەی ئەھلی باش نابینیەوە 100% بڵێ ی تەواو کوالێتی و پێرفێکتە؟نیە دەزانن بۆ چونکە؟ئەنجام دەخوات ئەنجام باشی قوتابخانەکە دەردەخات.ئێمە کارمان بە ئەنجامە ھەر قوتابخانەیەکی ئەھلی ئەنجامی نەبوو فلسێک ناھێنێ،بەس دەیان ملیۆن وەردەگرێ؟ئەمە واقعە جۆرێک لە خەڵکیشمان ھەیە بەم قوتابخانانە ڕازین چونکە بازاڕێکە بۆ ساخ کردنەوەی قوتابیە تەمبەڵەکەیان دەڵێن ھەر دەرناچێت دەینێرینە قوتابخانەی ئەھلی خۆ ناجح ی دەکەن و داخڵی دەکەن؟ئاخر ئەم ووتانەیە وای کردووە ئەم قوتابخانە ئەھلیانە بە ساخ کردنەوەی قوتابی دواکەوتوو و تەمبەڵ پڕبکەنەوە.ھیچ قوتابخانەیەکی ئەھلی لە ھەولێر نەیتوانیوە نسبەی نجاح ی بگەیەنێتە 50% ئایا ئەمە باشە تەنانەت 40% یش ئەمە باشە وەڵام بۆ ئێوە لە کۆتایدا قوتابیانی بەڕێز ئەمە لاپەرەی یەکەم بوو لە پۆستەکانی دواتر بە ووردی باسی ھەڵبژاردنی قوتابخانەیەکی ئەھلی دەکەین باسی ئەنجام دەکەین بۆ ئەوەی لە نێوان قوتابخانەی حکومی و ئەھلی یەکێک ھەڵبژێرن کە داھاتووتان دیاری دەکات بە ھیوای سەرکەوتن



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئایا ھەولێر قوتابخانەی ئەھلی(ناحکومی)باشی لێ یە؟ئایا ڕێژەی دەرچوونیان چەندە؟ئایا بازاڕێکن بۆ ساخ کردنەوەی قوتابی تەمبەڵ؟ Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.