Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە ئەگەر مامۆستایان نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەردەوام بن لەسەر بایكۆت ئەوا خراپ دەبێت و  رەنگە بڕیارێك بدرێت خواستی كەسمان نەبێت”.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ داواكانی مامۆستایاندانو دەزانن ئەركیان گرانە، بەڵام ئەگەر مامۆستایان نەگەڕێنەوە هۆڵەكان رەنگە بڕیارێك بدرێت خواستی كەسمان نەبێت.

پشتیوان سادق ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بەردەوام بووەو بایكۆت نەبووە، بە داخەوە لە سلێمانی لەدوای نیوەی ساڵ كێشە دروستبووە، ئێمە لەگەڵ خواستی مامۆستایانداین و پێویستە گرنگیان پێبدەین”.

وتیشی، “پێمان وایە بایكۆت چارەسەر نییە، خۆشبەختانە حكومەت بڕیاریداوە پاشەكەوت كەمبكاتەوە”.

لەبارەی فەوتانی ئەمساڵی خوێندنەوە پشتیوان سادق وتی، “بە نسبەت سلێمانی مەنهەجێكی زۆر لەدەستچووەو بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی لەبارەی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتا و ناكۆتاكان چەندێك دەخوێنن ئەوەندە تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بۆ قۆناغەكانی وەزاری لە هەرێم یەك دەبێت و گۆڕانی بەسەردا نایەت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر مامۆستایان نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەردەوام بن لەسەر بایكۆت ئەوا خراپ دەبێت و  رەنگە بڕیارێك بدرێت خواستی كەسمان نەبێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزیری پەروەردە ئەگەر مامۆستایان نەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەردەوام بن لەسەر بایكۆت ئەوا خراپ دەبێت و  رەنگە بڕیارێك بدرێت خواستی كەسمان نەبێت”. Reviewed by Unknown on 4:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.