Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بە ئاسوودەی بکەیت

ژیان بە هەموو خۆشی و ناخۆشی و بەربەست و قورساییەکانیەوە خۆشە و دەبێت چێژی لێ ببینیت و هەمیشە بەختەوەر بیت، چونکە هیچ خەمێک تا هەتایی نییە.

بۆ ئەوەی هەمیشە بە هیواوە بۆ ژیان بڕوانیت و هەست بە ئاسوودەی بکەیت ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1-توڕەیی عەیب نییە و هەست بە شەرم مەکە ئەمە ئاساییە، بەڵام عەیب ئەوەیە کە هەستەکانت بشاریتەوە و لەناخەوە قورساییەکی پڕ لە خەم هەڵبگریت.

2-هەمیشە لەگەڵ خۆت بدوێ و دڵنیابەرەوە لەوەی کە تۆ دەبێت بەختەوەربیت، چونکە شایەنی ئەوەیت دڵخۆش بیت و هیچ شتێک شایەنی ئەو خەمە نییە بێ هیوات بکات.

3-هەرگیز خۆت مەخەرە ژێر بیرکردنەوە و هەستی سلبییەوە، هەمیشە ئامانجی سەرەکیت ئاسوودەبوون بێت.

4-یارمەتی کەسانی چواردەورت بدە لە کاتی پێویستیدا، هەست بکە کە تۆ گرنگیت بۆ ژیانی ئەوان، ئەمە هۆکارێکە بۆ دڵخۆش بوونت.

5-ئاسانترین رێگا هەڵبژێرە لەپێناو بەختەوەربوون و ئاسوودەی لە ژیان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بە ئاسوودەی بکەیت Reviewed by Unknown on 6:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.