Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بایکۆت لە زۆربەی قوتابخانەکانی سلێمانی بەردەوامە

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامێنری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، چووەتە بەردەم ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی سلێمانی، بەڵام هیچ قوتابخانەیەکیان دەوامیان دەستپێنەکردووەتەوە.

پەیامێنری ئێن ئاڕ تی، لە بەردەم یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی لە گەڕەکی هەوارە بەرزە وتی، “ئەم قوتابخانەیە دەرگای کراوەیە و بەڕێوەبەریش لە ژوورەکەی خۆی ئامادەیە، بەڵام هیچ مامۆستا و خوێندکارێک ئامادەی دەوام نەبوون”.

هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆش مامۆستایان درێژە بەخۆپیشان بدەن و لە خۆپیشاندانەکانیاندا واژۆ بۆ دادگاییکردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبکەنەوە، هەروەها کۆمەڵێک بەڵگە بخەنەڕوو لەبارەی ئەوەی حکومەت بەو داهاتەی هەیەتی دەتوانێت بەبێ پاشەکەوت موچە بدات.

هەروەها دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆی دیاری کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بایکۆت لە زۆربەی قوتابخانەکانی سلێمانی بەردەوامە Reviewed by Unknown on 10:14:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.