پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاندووە، سبەی یەک شەممە دەوامی خوێندنگاکان ئاسایی دەبێتەوە
پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاندووە، سبەی یەک شەممە بەرواری ٨-٤-٢٠١٨ دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە دیوان و باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شـــارەزوور لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە “لەئێستادا و لەپاش هەنگاونان بەمەبەستی نەهێشتنی سیستمی مووچە و گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەدا کە تا ڕادەیەک لە سیستمی جارانی نیو موچە و چارەکە مووچە باشترە، و بەمەرجی پێدانی مانگانەی مووچە بە مامۆستایان و فەرمانبەران بریاردراوە سبەی یەک شەممە بەرواری ٨-٤-٢٠١٨ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە دیوان و باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان دەوام ئاسایی ببێتەوە و دەست دەکرێتەوە بە دەوام”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “زۆرێک لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان لەڕێگەی ئەکاونت و لاپەرەی خۆیانەوە ئاگادارییان بڵاوکردووەتەوە کە سبەی یەک شەممە دەوامی فەرمییە”.
لە کۆتایشدا هاتووە، “ئێمەش وەک بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان لە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەکەین کە سبەی دەوامی ئاساییە لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان”.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانى تری هەرێم مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان شکاند و دەوامی ئاساییان دەستپێکردەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: