Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی جیهان

 لە ساڵی ٢٠١٧ فڕۆکەخانەی هارتسفێڵید جاکسون لە ویلایەتی جۆرجیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهان دیاریکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاماریی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٧دا فڕۆکەخانەی هارتسفێڵید جاکسون لە شاری ئاتلانتا لە ویلاتی جۆرجیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهان دیاریکرا، کە ١٠٣ ملیۆن گەشتیار سەردانیانکردووە، دوای ئەوەش فڕۆکەخانەی پەکین لە چین بە ٩٥ ملیۆن گەشتیار و فڕۆکەخانەی دوبەی بە ٨٨ ملیۆن گەشتیار لە پلەی دووەم تا سێهەم دێن.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە فڕۆکەخانەی تۆکیۆ لە ژاپۆن و فڕۆکەخانەکانی لۆس ئەنجلس و شیکاگۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی چوارەم تا شەشەم دێن.

هاوکات لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەدا فڕۆکەخانەی هیترۆ لە لەندەن و لە ڕیزبەندی دەیەم فڕۆکەخانەی شارل لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەبینرێت.

هەر لە ئامارەکەدا هەردوو فڕۆکەخانەی دوبەی لە ئیمارات و دۆحە لە قەتەر بە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکراون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی جیهان Reviewed by Unknown on 6:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.