Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێنمایی بۆ خوێندکاران لەکاتی سەعیکردندا

بەگشتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان خوێندکاران بێزار دەبن لە سەعی کردن و تووشی دڵەڕاوکێش دەبن و ناتوانن بەباشی سەرنجی بابەتەکان بدەن، بۆ ئەوەی تووشی ئەم گرفتانە نەبیت هەوڵبدە ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1- کاتێک کتێبەکەت دەخوێنیتەوە لەگەڵیدا لەسەر کاغەزی رەنگاورەنگ بە کورتی بابەتە گرنگەکان دیاری بکە یان بینوسەرەوە، ئەمە سوودی هەیە بۆ پێداچوونەوە.

2- هەوڵبدە کاتەکانی حەوانەوە و خەوتنت دیاریبکە بەشێوەیەکی دروست و هەرگیز تا درەنگانی شەو مەمێنەرەوە، پێویستیشە رۆژانە 6-8 کاتژمێر بخەویت.

3- بەپێی گرنگی ماددەکان لیستێک دروست بکە و دابەشی بکە بەسەر ئەو ماوەیەی هەتە، بەڵام هەمیشە هەوڵبدە تێبگەیت نەک لەبەریبکەیت، پاشان پرسیارەکانی کتێبەکە وەڵام بدەرەوە تا بزانیت زانیاریەکانت تەواوە.

4-کاتێک بابەتەکان تەواودەکەیت هەوڵبدە پشوو بدەیت لە باخچەکەی ماڵەوە یان گوێ لە میوزیک بگریت یان سەیری فیلمێک بکەیت، بۆ  ئەوەی دەروونت بحەوێتەوە بەڵام باشترە لە هەموو کاتژمێرێکدا چەند خولەکێک پشوو بدەیت.

5- هەوڵبدە ئەو یاریانە ئەنجام بدەیت مێشک چالاک دەکات، وەک رێکخستنەوەی وێنە تێکدراوەکان یان شەترەنج.

6-پێویستە لەکاتی سەعیکردن هەمیشە شوێنێکی ئارام هەڵبژێریت و دووربیت لە تەلەفیزۆن و ئامێرە ئەلکتۆرنیەکان، دەنا سەرقاڵدەکەن.

7-پێش ئەوەی دەست بکەیت بە سەعی کردن وازبهێنە لە بیرکردنەوەی سلبی و ترس و دڵەڕاوکێ یان هەر بابەتێک پەیوەندی بە خوێندنەوە نەبێت، دەنا ناتوانیت بەباشی سەرنج بدەیتە بابەتەکان.

8-هەوڵبدە سستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە و بایەخێکی تایبەت بە خواردنەوەی ئاو بدە، چونکە بۆ مێشک زۆر پێویستە رۆڵی سەرەکی هەیە.

9-کاتێک دەچیتە تاقیکردنەوە هەرگیز خۆت مەشڵەژێنە و متمانەت بە خۆت هەبێت، مێشک ئارام بکەرەوە و لەسەرخۆ پرسیارەکان بخوێنەرەوە وەڵام بدەرەوە، ئەگەر پرسیارێکت نەزانی دواتر بگەڕێرەوە سەری، هاوکات هەرگیز خەیاڵت لای ئەنجامی نمرەکان نەبێت و لەناو تاقیکردنەوە وەڵامەکانت لەخۆتەوە کۆمەکەرەوە و بە راست و هەڵە دامەنێ، بەڵکو گرنگی بە چۆنێتی وەڵامدانەوە بدە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

رێنمایی بۆ خوێندکاران لەکاتی سەعیکردندا Reviewed by Unknown on 5:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.