Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواین زانیاری دەربارەی شێوازی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
هه‌رچه‌نده‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان ده‌ڵێت "بڕیارى گۆڕانكارییه‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵ كارى پێناكرێت و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كان گۆڕانكارى تیاناكرێت".

ساڵانى رابردوو سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى به‌شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، هاوكات هه‌فتانه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام دواى ناڕِه‌زاییه‌كان وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌ بڕیاریدا گۆڕانكارى له‌ شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا بكات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌فتانه‌ سێ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت و به‌شێكیش له‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان به‌ شیكردنه‌وه‌و نووسین بێت.

هاوكات له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، لێژنەیەکی زۆر شارەزا لە وەزارەت هەیە بەناوی بۆردی ڕاوێژکاری ئەزموونەکان كه‌ لە پێنج کاسایەتی پێكدێت كه‌ دکتۆڕایان لە هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان هەیە و مامۆستان لە زانکۆکانی کوردستان و چەند کەسیتریش ئەندامن لە بۆردەکە، بۆیه‌ پاش راوەرگرتنی پەروەردەی پارێزگاکان و لەهیچ وڵاتێکیش بەمشێوەیە نەبووە، بۆیه‌ پاش لێکدانەوەی هەموو لایەنی زانستی و دەروونی و کارگێڕی ئینجا ئەو بڕیارە دراوە، به‌ڵام جارێكى تر گۆڕانكارى له‌ بڕیاره‌كه‌دا كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "راسته‌ له‌سه‌ره‌تادا فكره‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بوو كه‌ به‌شێك له‌ پرسیاره‌كان شیكردنه‌وه‌و نووسین بێت، به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌ت بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵیش 100% پرسیاره‌كان به‌ هه‌ڵبژاردن بێت".

له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، عه‌تا محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ره‌و لایه‌نى باش و خراپى هه‌یه‌".

ده‌شڵێت "راسته‌ شێوازه‌كه‌ وێنه‌و شیكردنه‌وه‌و داڕشتى تیانییه‌و خوێندكار هاندات فێرى شێوازى نووسین بێت، به‌ڵام عه‌داله‌تیشى تێدایه‌و رێگه‌نادات ده‌ستكارى نمره‌ى خوێندكاران بكرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێناچێت بۆ چه‌ند ساڵى تریش ئه‌و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌یه‌، گۆڕانكارى تێدابكرێت.

بڕیاره‌ له‌ 27ى ئایارى 2018، له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى پۆلى 12ى ئاماده‌یى ئه‌نجامبدرێت.

دواین زانیاری دەربارەی شێوازی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە Reviewed by on 9:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.