له‌م كاتانه‌دا به منداڵه‌كه‌ت بڵێ نه‌خێر

1-وێستگه‌ی ئۆتۆمبێل:
ئه‌و كاته‌ی خۆت و منداڵه‌كه‌ت له‌وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانكردنی پاسن یان له شوێنێكن و چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن ئه‌وه باشتر وایه ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بگریت و ئه‌گه‌ر ئه‌و داوا بكات لێت دوور بكه‌وێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكیش بێت ئه‌وه پێویسته پێی بڵێیت نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڕوداوێك نه‌بێت.
2-ئه‌و كاته‌ی ئازاری كه‌سانی دیكه ده‌دات:
به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نیه‌وه ڕه‌نگه منداڵه‌كه‌ت هه‌ست به‌وه نه‌كات ئه‌گه‌ر له منداڵێكی دیكه بدات چه‌ند ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت
3- كاتێك به‌ژداری كاری نه‌شیاو ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی:
كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌بینی كه كارێكی نه‌شیاو و خراپ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی زوو ڕێگه‌ی لێ بگره و ڕێگه مه‌ده ئه‌م كاره بكات.
4-كاتێك كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌شكێنێت:
ڕێگه مه‌ده منداڵه‌كه‌ت ئه‌م كاره بكات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆی بزانێت و ڕێزی لێ بگرێت.
5- كاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا جلوبه‌رگه‌كه‌ی دابنێت:
زۆر پێویسته منداڵه‌كه‌ت فێری ئه‌وه بكه‌یت له‌م ڕه‌فتاره دوور بكه‌وێته‌وه و ڕێز له جه‌سته‌ی خۆی بگریێت و وه‌ك به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندی خۆی ته‌ماشای بكات و پیشانی كه‌سی دیكه‌ی نه‌دات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
له‌م كاتانه‌دا به منداڵه‌كه‌ت بڵێ نه‌خێر
Reviewed by Unknown
on
2:41:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: