Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پارێزگاری سلێمانی دەدەنەوە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی شكاندنی بایكۆت دەدەنەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت: هیچ كەس و بەرپرسێك مافی ئەوەی نییە ئەو داواكارییە لەمامۆستایان بكات و تا ئەو ساتەی حكومەت پاشەكەوت هەڵنەوەشێنێتەوە، بڕیاری شكاندنی بایكۆت نادەین.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە SNNی راگەیاند: بایكۆت پڕۆسەیەكی خۆرسكانەیە، بەڵام وەكو ئەنجومەنی ماۆستایانی ناڕازی، بڕیاری شكاندنی بایكۆت لەلایەن ئێمەوە نادرێت، تەنیا ئەوكاتە نەبێت كە سیستمی پاشەكەوتی موچە هەڵبوەشێتەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێكدا كە ئەمڕۆ 1ی 4ی 2018، ئاڕاستەی رایگشتی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردبوو، رایگەیاندبوو: دەخوازین لەپێناو دروستكردنەوەی متمانەو نەوەستانی ژیانی گشتیدا، تا كاتی دڵنیابوون لەسیستمی نوێ‌، خوێندنگاو نەخۆشخانەو تەواوی فەرمانگەكان بكەینەوەو درێژەش بەهەر هەنگاوو چالاكیی و ناڕەزایەتییەكی مەدەنیانە بدەین.

لەوەڵامدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتی: “لێرەوە بەبەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێم، وەكو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی مافی ئەوەمان نییە لەجیاتی گیرفانی بەتاڵی مامۆستایان بڕیار بدەین، هیچ كەس و بەرپرسێكیش ئەو مافەی نییە، چونكە مامۆستایان خۆڕسكانە بایكۆتیان كردووە، دەبێ خۆشیان خۆڕسكانە بایكۆت بشكێنن، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە ئەو داواكارییە لەمامۆستایان بكات”.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت: “تا ئەوساتەی حكومەتی هەرێم وەڵامی داخوازییەكانمان نەداتەوە كە بریتییە لەهەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچە، پێمانوایە نابێت بایكۆت بشكێت و درێژە بەناڕەزایەتی و بایكۆت دەدەین”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پارێزگاری سلێمانی دەدەنەوە Reviewed by Unknown on 12:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.