Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دڵنیایی دەدات

بەهۆی بایكۆتەوە لەخوێندنگەكانی پارێزگای سلێمانی خاوەن فرۆشگەی خوێندنگەكان داوای قەرەبوو دەكەن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش لەپەیامێكدا دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “ئەوان مافی خۆیانەو دڵنیایان دەكەمەوە بێخەمبن و ئەوكاتەی ماوە كاری خۆیان بكەن و هەوڵدەدەین قەرەبویان بكەینەوەو نایەڵین مافیان بفەوتێت”.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “داواكاری خاوەنی فرۆشگەی خوێندنگەكان مافی خۆیانەو یاداشتەكانی ئەوانیشم پێگەیشتوە، ئەنجومەنی پارێزگاش قسەیان لەگەڵ كردوم و وەكو ژمێریاری پەروەردەش گفتوگۆمان لەسەركردوەو دڵنیایان دەكەمەوە بێخەمبن و ئەوكاتەی ماوە كاری خۆیان بكەن”.

وتیشی:”هەموو ئەوكاتانەی دەوامنەكراوەو بەگوێرەی ئەو پارەیەی لەوان وەرگیراوە، هەوڵدەدەین قەرەبویان بكەینەوەو نایەڵین مافیان بفەوتێت، ئەو دەوامنەكردنە لەویست و دەسەڵاتی ئێمەشدا نەبوە، جگەلەوەی خوێندكار زەرەمەندبون، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیش كە بژێوی ژیانیان لەسەر فرۆشگەی خوێندنگەكان بوە زەرەرمەندبون”.

سەبارەت بەشێوازی قەرەبوكردنەوەی خاوەنی فرۆشگەكانیش بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكرد، “دوو شێواز هەیە بۆ قەرەبوكردنەوەیان، یەكەمیان ئەوەیە ئەگەر ڕازیبون بۆ ساڵی داهاتوو ئەوا بەپارەیەكی كەمتر فرۆشگەكان دەدرێتەوە بەخۆیان، دوەمیش ئەوەیە ساڵی داهاتوو كە فرۆشگەكان دەدەرێتەوە بەكرێ، لەو پارەیە قەرەبویان دەكەینەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دڵنیایی دەدات Reviewed by Unknown on 5:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.