واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌سلێمانی ڕاگه‌یه‌نرا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌رده‌ی سلێمانی و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كۆده‌بنه‌وه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامۆستایان واده‌ی شكاندنی بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام دیاریده‌كرێت، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانیش له‌په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێ: رۆژی سێشه‌ممه ده‌رگای خوێندنگه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و ده‌وامی ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
عومه‌ر ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به SNNی ڕاگه‌یاند: ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كاتژمێر 9ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 2ی 4ی 2018، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌مان پێنه‌وتراوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، دڵشاد مه‌جید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به SNNی ڕاگه‌یاند: هاوكاتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌رپرسانی په‌روه‌رده، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش كۆده‌بێته‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندن له‌سنوری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه.
وتیشی:” به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كترو پاڵپشت به بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و مه‌ترسی ئه‌ژمارنه‌كردنی ساڵێكی خوێندن و به‌رژه‌وه‌ندی 750 هه‌زار خوێندكار، هاوكات پشتبه‌ستن به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی كه ڕایگه‌یاندوه موچه‌ی په‌روه‌رده به‌سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌درێت”.
دڵشاد مه‌جید له‌په‌یامێكیشدا داواده‌كات، مامۆستایان به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌و 20 ڕۆژه‌ی كه له‌ته‌مه‌نی خوێندنی ئه‌مساڵ ماوه، ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه، تا ئه‌مساڵی پرۆسه‌كه نه‌فه‌وتێت، ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌ركێكی مێژووییه.
ئاشكراشیكرد: حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌گه‌ر پابه‌ندبێت به‌وه‌ی 30 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌شبكات، به‌دڵنیاییه‌وه له‌ساڵی داهاتووشدا قه‌ره‌بووی ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كرێته‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: