Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە فەرمی پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانى زیادكرد


بە فەرمی پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانى زیادكرد


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوكان ڕۆژانی دەوامی خوێندنگاكان زیاد دەكات و ڕایدەگەیەنێت، تا زۆرترین بەش لە پڕۆگرامی خوێندن بخوێنرێت.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دوكان لە نووسراوێكدا، كە ئەمڕۆ 8ی نیسان دەرچووە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران تا زۆرترین بەش لە پڕۆگرامی خوێندن بخوێنرێت لە ڕۆژی  شەممە تا ڕۆژی پێنج شەممە، شەش ڕۆژ دەوامی فەرمی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرپەرشتیاری بۆ قوتابخانە وخوێندنگاكان دانراوە بۆ ئەوەی  بەداواداچوون بكەن، بەڕێوەبەر بەرپرسیاری پابەندنەبوونی دەوامە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕۆژی دوو شەممە 14-4-2018 دەست پێدەكات بۆ رۆژی چوار شەممە 23-4-2018.


ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێستر ڕۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن كرابووە پشوو بەهۆی كەمی مووچەوە تا كارئاسانی بۆ مامۆستایان بكرێت، بەڵام لەئێستادا دوای شكاندنی بایكۆت، كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو بۆ قەرەبووكردنەوەی ڕۆژانی فەوتاوی دەوام پشووەكان و ڕۆژانی شەممەش دەوام دەكرێت.
بە فەرمی پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانى زیادكرد Reviewed by on 5:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.