7ی مانگ دەرگای خوێندنگەكان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوەو كۆتایی بە بایكۆت دەهێنرێت پشووی شەممەش نامێنێت
وادەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکرێت و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخانیش لەبارەی شێوازی دەوامی خوێندکاران و مامۆستایانەوە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و راشیدەگەیەنێت”ئۆفی رۆژانی شەممە ھەڵوەشاوەتەوە”.
عومەر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بەSNNی راگەیاند: سبەینێ 5ی 4ی 2018 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و رۆژی شەممەی داهاتووش 7ی مانگ دەرگای خوێندنگەكان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوەو كۆتایی بە بایكۆت دەهێنرێت و هیچ كێشەیەك نەماوە.
لەبارەی شێوازی دەوامكردنی خوێندكارانەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان وتی”بۆ خوێندكاران لەهەفتەیەكدا شەش رۆژ دەوام دەبێت، بەو واتایەی بڕیاردراوە (ئۆف)ی رۆژانی شەممە نەمێنێت، بۆئەوەی ئەو ماوەیەی كە ماوەتەوە قەرەبووی خوێندن بكرێتەوە”.
سەبارەت بەدەوامی مامۆستایانیش، عومەر محەمەد رایگەیاند:مامۆستایان دەتوانن بەشە وانەی خۆیان لەچەند رۆژێكدا تەواو بكەن و رۆژانی تر نەیەنەوە، بەوپێیەش لەڕاگەینراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش جەختلەوەكرایەوە كە هاوكاری مامۆستایان بكرێت.
ئەو بەڕێوەبەرە نمونە دەهێنێتەوەو وتی”ئەگەر مامۆستایەك 15 بەشە وانەی لەهەفتەیەكدا هەبێت، ئەوە هەموو بەشە وانەكەی لە سێ رۆژدا تەواو بكات كێشە نییە، بۆیە كاتێك خوێندكاران شەش رۆژ لەهەفتەیەكدا دەوام دەكات، مەرج نییە مامۆستایانیش بەوشێوەیەبێت”.
لەبارەی بڕیاری كۆتایی بۆ دواخستنی تاقیكردنەوەكان، عومەر محەمەد وتی”تائێستا بڕیارەكە نەگۆڕاوە رۆژی 14ی 5ی 2018 تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات و رۆژی 23ی 5 كۆتایی دێت”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: