Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

5 بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوری سلێمانی گۆڕدران📍بزانە كێ لە شوێنیان دانراون

لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، پێنج بەڕێوەبەری پەروەردە لەسنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕدران، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش ناوی بەڕێوەبەرە نوێیەكان ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت: لەڕۆژی چوارشەممەوە ستافە نوێیەكان دەناسێنین.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: پڕۆسەی گۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەكان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەپێی (cv) بووەو ئەو مامۆستایانەی شارەزاییان هەبووەو مەرجەكانیان تێدابووە، چوونەتە كێبڕكێوەو سەركەوتوون و لایەنی سیاسی جیاوازیان تێدایە.

وتیشی:” ئەمڕۆ 30ی 4ی 2018، لەگەڵ ستافی كۆن و نوێی ئەو پێنج پەروەردەیە كۆبووینەوەو رۆژی چوارشەممەی داهاتووش سەردانی قەزاكان دەكەین و هەم بەڕێوەبەری پەروەردەی نوێیان پێدەناسێنین و هەم گۆڕانكارییەكانیشیان پێ ئاشنادەكەین”.
ناوی بەڕێوەبەرە نوێیەكانی پەروەردە

بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی، گۆڕانكارییەكانی ئاشكراكردو وتی:” مامۆستا خالید رەشید لەشوێنی محەمەد ئەحمەد بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور دیاریكراوە، بەڵام دەستەبەكاربوونەكە دەخەینە رۆژی 14ی 5ی 2018، لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرە نوێیەكە كاندیدی یەكێك لەلایەنە سیاسییەكانە، بۆئەوەی گۆڕانكارییەكە زیانی بۆ پڕۆسەی كاندید بوونەكەی نەبێت”.

وتیشی: “مامۆستا دلێر قادر بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر گۆڕدراوە بەمامۆستا تریفە بەڕێوەبەری دواناوەندی توی مەلیك، مامۆستا سەردار حەمە رەشید بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان گۆڕدراوە بەمامۆستا مەهاباد بەڕێوەبەری دواناوەندی رزگاری كچان، مامۆستا سەیفەدین قادر بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە گۆڕدراوە بەمحەمەد كەریم بەڕێوەبەری ئامادەیی بتوێن”.

دڵشاد عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستا ئیسماعیل عەبدوڵڵا حەمەشەریف بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن گۆڕدرا بەمامۆستا بارام كە سەرپەرشتیارەو خەڵكی پێنجوێنە.

راشیگەیاند: بەڕێوەبەری پەوەردەی دەربەندیخانیش لەنێو گۆڕانكارییەكاندایە، بەڵام جێبەجێكردنەوەكەی بۆ مانگی (10) دواخراوە.

سەبارەت بە كاری داهاتووی ئەو بەڕێوەبەرانەی بڕیاری لابردنیان دەرچووە، دڵشاد عومەر وتی: “زۆربەیان سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بوون و دەگەڕێنەوە سەر كاری پێشوویان، ئەوانەشی مامۆستا بوون، وەزیری پەروەردە بەڵێنی داوە بكرێن بەسەرپەرشتیاری كارگێڕی”.

وتیشی: “لەدوای ئەو گۆڕانكارییانە، لەكۆی 12 بەڕێوەبەری پەروەردە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، سێ بەڕێوەر ژنن، كە لەڕێگەی (cv)یەوە ئەو پۆستەیان وەرگرتووە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

5 بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوری سلێمانی گۆڕدران📍بزانە كێ لە شوێنیان دانراون Reviewed by Unknown on 11:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.