له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی رونكردنه‌وه ده‌درێت
له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی رونكردنه‌وه ده‌درێت
مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: له‌و خوێندنگه‌یانه‌ی كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ئه‌نجامدراوه بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پرۆگرامه‌كانیان خوێندووه، ئه‌وا خوێندكاره‌كانیان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی كۆتایی ساڵ كه بڕیاره ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كۆتایی مانگی 5ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی خوێندن له‌قۆناغی 12ی ئاماده‌ییدا وه‌ك پێویست خوێندراوه و خوێندكاره‌كانیان له‌ماوه‌ی رابروودا گرفتیان نه‌بووه.
لای خۆشیه‌وه، عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ SNNرایگه‌یاند: پێشتر پرۆسه‌ی خوێندن بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی هیچ گرفتێكی نه‌بووه و خوێندكاران پرۆگرامی خوێندنیان وه‌ك پێویست وه‌رگرتووه.
ئاشكراشیكرد، پێشتر له 4ی4ی 2018 تاقیكردنه‌وه‌یان ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی خوێندنگه‌كان له12ی 4ی 2018 كۆتاییان به‌تاقیكرنه‌وه‌كان هێناوه و وتیشی: ئه‌و خوێندكارانه‌ی داخڵ ده‌كرێن واتا مافی به‌شداریكردنیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌یه ئه‌وا مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی كۆتایی ساڵ
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: